#شاعیری_شەو #ڕاوێژیسم #بێسارانی:
مەلا مستەفا کوڕی مەلا قوتبەدین کوڕی مەلا شەمسەدین،ساڵی ۱٦٤۱ لە گوندی بێسارانی ناوچەی ژاوەڕۆ لە دایک بووە. لە حوجرە و مزگەوتەکانی کوردستاندا بە سوختەیی و فەقێتی خوێندوویەتی و ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووەو بە مەلایەتی ژیانی بردۆتەسەر.
لەسەر چۆنیەتی ژیانی بێسارانی زانیاریەکی ئەوتۆلە مێژووە ئەدەبیەکاندا دەست ناکەوێ، تەنانەت زۆرجاریش بە هەڵە لە شیعرەکانیان لێک داوەتەوە.
لە شیعرەکانی بێسارانی وا دەر دەکەوێ کە عارفێکی خەلوەتنشین و رێبوارێکی دڵسووتاو بووە لە رێگای خۆشەویستی حەقیقیدا.ڕەوتی شیعری بێسارانیش هەر وەکوو زۆربەی شاعیرانی هەورامان دەکرێ بە سێ پاژەوە:
یەکەم:
هەڕەتی؛لاوەتی،هەرزەکاری،خۆنواندن و دڵداری.
دووەم:
دامرکانی کوڵی لاوەتی و ئەهوەن بوونەوەو کەوتنە سەر ڕێبازی عیرفان و بە خۆدا چوونەوەو بڕینی رێگای پڕ لە ئاستەنگی دەروون و گەیشتن بە حەقیق و دابڕاو لە مەجاز.
سێیەم:
گەیشتن بە پەروەرێنەر و گەڕانەوە بۆ نێو جەماوەر و رێنوێنی جەماوەر بۆ گەیشتن بە بەختەوەری.
شیعری بێسارانی هەر سێ قۆناغی ئەم سەفەرە پڕمەترسییەی تێدا بە دی دەکرێ.شیعری بێسارانی لەم کتێبەدا،
یەکەم نوێنەرێ شیعری خۆمالی کوردییە،هەم لە باری کێش و مۆسیقای شیعرییەوە هەمیش لەباریناوەرۆکەوە.
زمانی شیعری بێسارانی سادە و ساکار و بە دوور لە تەکەللوفی زمانییە.
زمانێک کە بەردەوام لە گەشەدایە و رەوتێکی رووەو بەرزی گرتۆتە بەر.
شیعری بێسارانی نوێنەری دەروونی پیرێکی لە دونیا دابڕاوی رێزانە؛پیرێک کە حەز و داخوازی نەفسی لە خۆدا کوشتووەو دونیا سێ تەلاقە کردووەو گەیشتووە بە دوا پلەکانی عیرفان و خواناسی.بۆیە زۆرتر دەم بە ئاموژیاری دەکاتەوەو رێ پیشاندەرێ رێبوارانە.
بێسارانی لە سالی ۱۷۰۲ ی زایینی کە بەرابەرە لەگەڵ ۱۱۱۳ کۆچی مانگی روو لە جیهانی خامۆشان دەنێ و لە تەنیشت جوانی خۆلقێندا دەحەسێتەوە.
هەروەها بە پێی وەسییەتی خۆی لە گۆڕستانی"پیرههەژار" لە بەرامبەر باژێری سەوڵاوای سەر بە مەریوان ئەسپەردە دەکرێ.
https://t.me/rawezhism/1104سەرچاوە:
#ژیلەمۆ ئامادەکردنی
#فەخرەدین_ئامێدیان@rawezhism @rawezhism