پێشانگای شێوەکاریی
#مەعسوومە_مستەفازادە (ھاوار)
پێشکەش بە "فریدا کاھلۆ"
نیگارکێش: یەکەم پێشانگای شێوەکاریم کە له شاری سەقز بەڕێوە چوو؛ پێشکەشم کردووە بە ڕۆحی پاکی "فریدا کاهلۆ". بەر لە هەموو شتێک؛ داوای لێبووردنم ھەیە بۆ ھەر کەم و کورتیەک کە لە پێشانگاکە یا لە وتارەکاندا گەر هاتە پێش چاو. بەھەر حاڵ ئەمە یەکەم پێشانگای من بوو و حەتمەن خاڵی نییە لە كەمایەسی و کەم و کورتی. بۆ کردنەوە و بەڕێوەبردنی پێشانگاکە هێندێک دڵەڕاوکە و کێشەم بۆ ھاتنە پێش، لێ بە هاوکاری هاوڕێیان توانیمان بە شێوەیەکی گونجاو بەڕێوەی ببەین. لێرەوە سپاسم هەیە بۆ هەموو ئەو دۆستانە کە پاڵپشتم بوون و بە هاتنیان دڵ خۆشیان کردم. زۆربەی دۆستان گلەیی ئەوەیان بوو کە بۆچی بانگهێشتی کەسم نەکرد؛ زۆر بەداخەوە من بەهۆی کەمی کات و بارودۆخەک کە تێیدام ناچاربووم پێشانگاکە بە بێدەنگی بەڕێوە ببەم، بۆیەش شەرمەزاری ئێوە دۆستان و ھاوڕێیانمم. ئەگەر چی بۆ من تەنانەت هاتنی دوو کەسیش بۆ دیتنی کارەکان لە دنیای ڕاستەقینەدا زۆر بە نرخ بوو؛ بە خوشحاڵیەوە بە پێچەوانەی چاوەڕوانی ئێمە ھەژماری بەشداربووان زۆر بوو و پێشانگاکە بە باشی بەڕێوە چوو.
هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم قەرەبووی لوتفتان بکەم و پەرەی زۆرتر بە کارەکانم بدەم تا بتوانم خزمەتێکی بچووکم ھەبێ بۆ هونەر و نیشتمانم.
#ڕاوێژیسم |
#شێوەکاری @Rawezhism