لودمیلا لەم هەڤپەیڤینەدا باسی کارەکانی
#دۆستۆیڤسکی دەکات.
پرسیار: ئایا دیدگای
دۆستۆیڤسکی بۆ ئایین شتێکی ریزپەڕ بوو؟ کام کارانەی زیاتر لەمەڕ ئایینەوە دواون؟
وەڵام: دیدگای تایبەتی
دۆستۆیڤسکی لەمەڕ ئایینەوە بەشێکە لەو راستییەی ئیمانی ئەو بەرگەی ئەو ئازار و گومانانەی گرتووە کە تەنگەتاویان کردووە. بیروباوەڕە ئاینییەکانی زۆر بە روونی لە رۆمانی ''برایانی کارامازۆڤ''ـدا گوزارشتیان لێ کراوە.
پرسیار: حەز دەکەم هەڵوێستی
دۆستۆیڤسکی لەبارەی مەسیحییەتەوە بزانم.
وەڵام:
دۆستۆیڤسکی مەسیحییەکی ئۆرتۆدۆکسی بوو، بە چاوی پڕ لە ئەڤینەوە سەیری مەسیحی کردووە.
پرسیار: پێتوایە رۆمانی ''خەونی پیاوە گاڵتەجاڕەکە'' مەبەستێکی ئایینی رووحانی لەپشتەوە بێ یاخود زیاتر مەبەستێکی مرۆڤانەیە؟
وەڵام: ئیمانی
دۆستۆیڤسکی توانایەکی شاراوەی بەرامبەر مرۆڤایەتی هەیە. بۆیە لە ''خەونی پیاوە گاڵتەجاڕەکە''ـدا بیرۆکە ئایینی و مرۆڤانەییەکان وا دیارن کە لێک جوێ نابنەوە.
پرسیار: بە چ شێوەیەک راسکۆلنیکۆڤ دەبەسترێتەوە بە ''من''ـی
دۆستۆیڤسکی خۆیەوە؟
وەڵام:
دۆستۆیڤسکی تێگەیشتنێکی زۆر روونی هەبووە بۆ گشت پاڵنەر و مۆتیڤەکانی راسکۆلنیکۆڤ، بەڵام وەک خودی خۆی قەت وەها ئەزموونێکی نەکردووە و نەچەشتووە.
پرسیار: ئایا
دۆستۆیڤسکی لە ئەزموونی خۆیەوە نووسیویەتی؟ ئایا نەخۆشیی ئەقڵی هەبوو؟ ئایا هیچ کێشەی لەگەڵ یاسا هەبوو؟
وەڵام: بێگومان، ئەزموونی خۆی بەکار بردووە، وەک هەموو نووسەرێکی تر. ئەو نەخۆشیی ئەقڵی نەبوو؛ تەواو بەهۆش و بە ئاوەز بوو. لە دەورانی لاویدا بەدەست هەڵچوون و هەراسانی و ترس لە خەواڵوویی و بێهێزییەوە ئازاری چەشتووە. سەبارەت بە یاسایش، لەبەر بەشداریکردنی لە مشتومڕی شۆڕشێکدا لە ساڵی 1849، دەستگیر کرا، بە هۆی هەوڵدان بۆ تەقەکردن لە تاقمێک حوکمی مەرگی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام دواتر و پاش چوار ساڵان کاری قورس و دژوار حوکمەکەی لەسەر سووک کرا و نێردرا بۆ مەنفا بۆ خزمەتی سەربازی. لە ساڵی 1859 ئازاد کرا.
@Rawezhism |
#ڕاوێژیسم پرسیار: چی هۆکاری سەرئیشەی تووند و پەرکەم بوو لە دۆستۆیڤسکیدا؟
وەڵام: بە زۆری ئەو قورسایییەی کاری کەمپی سەربازی خستبوویە سەری و کاتەکانی لە زینداندا.
پرسیار: کە گەنج بوو بە کێ سەرسام بوو یان کێ ئیلهامی پێ دەبەخشی؟
وەڵام: ئەو ئاڵوودەی کارەکانی کارامزین، پووشکین، شەکسپیر، شیللەر و گۆتە بوو.
پرسیار: جیا لە پووشکین و جۆرج ساند،
دۆستۆیڤسکی شەیدای کام بیرمەند و نووسەر بوو، کێ کاریگەری لەسەر داهێنانی ئەو دانا؟
وەڵام: شەکسپیر، شیللەر، بالزاک، گۆتە، هۆفمان و هیۆگۆ.
پرسیار: ئایا
دۆستۆیڤسکی دەروونناسی پزیشکیی خوێندووە؟
وەڵام: هەرگیز بە فەرمی نەیخوێندووە، بەڵام هەر بە غەریزە لێی تێگەیشتووە.
پرسیار: کام ساتانە [لە ژیانی دۆستۆیڤسکیدا] کاریگەرییان لەسەر نووسینی داناوە؟
وەڵام: منداڵێتی، بەشداریکردنی لە بازنەی ئەدەبیی شۆڕشگێڕانەی پێتراشیڤسکی و کاری سەخت و دژواری کەمپی سەربازی.
پرسیار: ئایا
دۆستۆیڤسکی لە ئاڵوودەبوونی بە قوماربازی نەجاتی بوو یاخود تا کۆتایی ژیانی هەر بەردەوام بوو؟
وەڵام: نەجاتی بوو. لە کاتی نووسینی رۆمانی ''شەیتانەکان'' لە ساڵی 1871دا، بۆ دوایین جار قوماری کرد. بە گشتی، ئاڵوودەبوونی ئەو بە قوماربازی 10 ساڵی خایاند.
پرسیار: ئایا
دۆستۆیڤسکی ژنەکەی خۆشدەویست؟
وەڵام:
دۆستۆیڤسکی دوو جار هاوسەرگیری کرد. یەکەم ژنی هەر بەگەنجی و بە نەخۆشیی سیل مرد. چواردە ساڵیش لەگەڵ دووەم ژنیدا ژیا، و زۆریشی خۆشویست.
پرسیار: باشترین رۆمانەکانی
دۆستۆیڤسکی کامانەن تا لەڕێیانەوە بیناسین؟
وەڵام: زۆر باشترێکە لە سەرەتاوە دەست پێ بکەیت؛ لە ''هەژاران''ـەوە هەتا کۆتایی.
پرسیار: کام رۆمانانەی لە رووسیا زۆرتر دەخوێنرێنەوە؟
وەڵام: بەپێی ئامارەکان؛ تاوان و سزا، شەیتانەکان، ئینجا گەمژە.
ــــــــــــــــــ
•درێژەی ئەم ھەڤپەیڤینە لە فایلی PDF خوارەوە دابگرن.
Me bişopînin:
@rawezhism