rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#ئازادبەرزنجی
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,38 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
دڵداره‌که‌م.. خۆشه‌ویستی
شیعرێکی جوانه‌ و له‌سه‌ر مانگ ئه‌نووسرێ
خۆشه‌ویستی وێنه‌یه‌که ‌و
له‌سه‌ر گه‌ڵای دارودره‌خته‌کان ئه‌کێشرێ،
خۆشه‌ویستی نیگارێکه‌ و
له‌سه‌ر په‌ڕی چۆله‌که‌کان
له‌سه‌ر دڵۆپه‌کانی باران ئه‌نه‌خشێنرێ
به‌ڵام له‌ وڵاتی منا.. ئازیزه‌که‌م
ئه‌گه‌ر ژنێ..
سه‌وداسه‌ری پیاوێ‌ ببێ
په‌نجا جار به‌ردباران ئه‌کرێ!..

ــــــــــــــــــ
#نزارقەببانی #ڕاوێژیسم
و: #ئازادبەرزنجی
Me Bişopînin: @Rawezhism
«سەراب»

ئەوەی لە پایزی تەمەن بۆ تۆ ماوە
چەند گەڵایەکی پەژموردە و
ڕێگایەکی سەرەولێژە
کە نازانی بۆ کوێت ئەبا
ئەبێ ئیتر هانا بۆ چاوی ڕۆح ببەی
تاکو چیتر ساتمە نەدەی
بەشێنەیی گالیسکەی تەمەن بئاژوو
هەموو شتەکانت لەدەست دا
ئەو ژنەی کە عاشقی بووی
جێی هێشتیت و
شووی کرد بە دارێکی زڕی سەرهەڵگرتوو
ئەو خەونەی مایەی عومریش بوو
سەراب دەرچوو
نیشتیمانیش
هەر زوو
کۆمەڵێک چەتە و دز
ڕفاندیان و
لە تووناوتوونی زەمەندا
لە چاو ون بوو.
ــــــــــــــــــ
#ئازادبەرزنجی #ڕاوێژیسم
Me Bişopînin: @Rawezhism
بیست‌هه‌زار ژنم خۆش‌ویستووه‌
بیست‌هه‌زار ژنم ئه‌زموون‌کردووه‌
لێ کە هاتمه‌ ژوانی تۆ.. خۆشه‌ویستم
وام هه‌ست ئه‌کرد،
تازه‌ ده‌ستم پێ‌کردووه‌...
ـ
#نزارقەببانی #ئازادبەرزنجی #ڕۆژتان‌باش☘️ #ڕاوێژیسم
دڵداره‌که‌م لێم ئه‌پرسێ؛
ـ ئه‌بێ جیاوازی له‌نێوان
منو ئاسماندا چی بێ؟
ـ جیاوازیی نێوانتان..گیانه‌
کاتێ که‌ تۆ پێ‌ئەکه‌نی
من ئاسمانم له‌بیر‌ ئه‌چێ...
ــ
#نزارقەببانی #ئازادبەرزنجی
@Rawezhism #ڕاوێژیسم
«گوڵ»
درەختەکە لەتاو باران
ڕاکشا و دەستی‌کرد بە گریان
وای.. لە سیحری تریفەی مانگ
چۆن خەوتووە لەسەر ڕووی لق و گەڵاکان!

📷#kurdistan
#لۆرکا #ئازادبەرزنجی
☀️ #ڕۆژتان_باش ☀️
@rawezhism #ڕاوێژیسم
ئه‌ی ئه‌و ژنه‌ی
ده‌ساڵه‌ منت جێهێشتووه‌ و ده‌ربه‌ده‌رم
لە دوای هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ش
هێشتا ڕمی خۆشه‌ویستیت
هه‌رچه‌قیوه‌ له‌که‌مه‌رم

#نزارقەببانی و:#ئازادبەرزنجی
📷Nirwan Rezaee
@rawezhism @rawezhism