💢دژایەتی کردن لەگەڵ
#کورد، چەکی
#ئەردۆغانە بۆ ڕاکێشانی ڕای
#ناسیۆنالیستەکان➖ #ئالان_ماکۆفسکی، شرۆڤەکاری پرسی تورکیا جەخت دەکاتەوە ئەردۆغان بۆ ڕاکێشانی دەنگی ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانی تورکیا گوشاری زیاتری خستۆتە سەر کوردەکانی دانیشتووی وڵاتەکەی.
▪️حکوومەتی تورکیا قۆناخێکی نوێی گوشارخستنەسەر کوردەکانی دەست پێکردووە و ئێستا بەبیانووی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین بە هێرش کردنەسەر
#کۆبانی لە سووریا کە چەند ساڵ پێش ئێستا بەڕێوەچوو؛ ژمارەیێک لە ئەندامانی
#پارتی_دیموکراتیکی_گەلان-ی دەستگیر کردووە و ئێستا لە زیندانن.
▪️ئالان ماکۆفسکی، شرۆڤەکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی تورکیا و هەروەها لێکۆڵەری پەیمانگەی ئەمەریکەن پرۆگرێس، لەبارەی زیاتر بوونی گوشارەکان بۆ سەر کوردانی سووریا لە گۆڤاری پۆلۆتیکۆ-ی وتووە: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ ڕاکێشانی دەنگی ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانی تورکیا گوشاری زیاتری خستۆتە سەر کوردەکانی دانیشتووی وڵاتەکەی.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە گوشار خستنە سەر کوردەکان بۆ ئەردۆغان پرسێکی شەخسی، سیاسی و ستراتێژیک دێتە ئەژمار.
▪️ئەردۆغان پێویستی بە هاوپەیمانیی لەگەڵ حزبە ناسیۆنالیستەکانی تورکیایە و ناتوانێت شتێکی دیکە بکاتە جێگرەوەی گوشار خستن تا بەڵکوو دەنگی ناسیۆنالیستەکان بەدەست بێنێت.
▪️ناوبراو تەئکید دەکاتەوە تێمی هەموو ئەم گوشارانە کە لە تورکیا لە سەر کوردەکان دەخرێت، ترس لە جیاییخوازیی کوردەکانی ئەم وڵاتەیە.
📻 #ڕادیۆ_بۆکان🆔 @RadioBokan