💢کۆتایی بە دوژمنایەتی لەگەڵ
#کورد بهێنن
➖هاوسەرۆکی هەدەپە لە یەکەم ساڵڕۆژی لەکار لابردنی شارەوانەکانی سێ گەورەشاری کوردنشینی تورکیا داوای لە دەسەڵات کرد کە کۆتایی بهێنن بە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد.
▪️ #پەروین_بۆڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدەپە کە لە یەکەم ساڵڕۆژ لە کار دەرکردنی و دەستگیری شارەوانەکانی سێ گەورەشاری ئامەد، ماردین و وان قسەی دەکرد وتی: ڕۆژی یەکەمی سێپتەمبەر هەموومان دێینە سەر شەقام و لە ڕۆژی جیهانی ئاشتی جارێکی دیکە لە بەرانبەر شەڕدا داوای ئاشتی دەکەین. جارێکی دیکە لە بەرانبەر بەند کردن، هاواری ئازادی دەکەین.
➖ #بۆڵدان لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند:
ئێمە بە هیچ لەونێک سەرپەرشتەکان قبووڵ ناکەین، شەڕ قبووڵ ناکەین، دەستدرێژی و کاری نادیمۆکراتیک قبووڵ ناکەین. بۆ ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی تورکیا داوای دیمۆکراسی و ئاشتی دەکەین و بە وردەوە ئەو ڕێگایە درێژە دەدەین. دەست لە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد هەلبگرن/ مێهر
📻 #ڕادیۆ_بۆکان🆔 @RadioBokan