رادیو بوکان

#ئاسۆ
Канал
Логотип телеграм канала رادیو بوکان
@RadioBokanПродвигать
10,01 тыс.
подписчиков
60,3 тыс.
фото
21,9 тыс.
видео
29,3 тыс.
ссылок
ارتباط با ادمین رادیو بوکان ارسال تصاویر و عکس و...👈👈 @Buuukan این کانال متعلق به کورد نامه و هه‌لاله است با مجوز فرهنگ و ارشاد کوردنامه با شماره مجوز 86196 #اینستاگرام رادیو بوکان instagram.com/_u/radiobokan
💠دوکتوری بێ تاوان💠


دوکتوری بێچارە چ بکا؟ چاوی من چارەی نییە
شینی یاران شینی کرد خۆ چاوە، ئاوبارەی نییە

چاو هەتا کەی گەش ببینێ؟ دڵ ئەوەند ڕەش هەڵگەڕا
شاعیرو ڕەشبین؟ نە، ئەو قەت هێزی ئەوکارەی نییە

تێر بوە لەم سەیری جەنگ و کوشت و ئاوارەی جیهان
چاوێ لێڵ نابێ خەمی ئەو خەڵکە ئاوارەی نییە

هەر کەسێ شەڕ  خوازە خوا بی باتەوە، خوارە خەتی
چاوی من هەر گیز سەوادی ئەو خەتە خوارەی نییە

حافزی سیپارەبی، پارەت نەبێ چارەت نییە
خۆڵ وەسەر ئەو دەردە دارەی کەوتو وەو پارەی نییە

دەرکراوی شارو دێم، ڕێبواری ڕێی دەریای ئەوین
کێیە ئاواتی مەلەی ئەو بەحر و ڕۆبارەی نییە؟

ماری پیریی دێ و پەلاماری وشەی شیعرم ئەدا
نا مەترسن، تەبعی من قەت ترسی ئەو مارەی نییە

هەر سەرێ مەستی ئەوین بوو حیرس و ئازی کەم دەبێ
هەر ئەویندارە، مەترسی نەفسی ئەممارەی نییە

تا بمێنی نووری چاو و هێزی پێی ئاسۆ وەکوو
مامە هێمن ماچ دەکا خاکی وەتەن چارەی نییە

#ئاسۆ
اینستاگرام ما را دنبال کنید
http://instagram.com/_u/radiobokan
📻 ڕادیۆبۆکان
🆔 @RadioBokan
Audio
گریانی بەکوڵ
شێعری مامۆستا #ئاسۆ

خوێندنەوە سمکۆ پاکزاد

اینستاگرام ما را دنبال کنید
http://instagram.com/_u/radiobokan
📻 ڕادیۆبۆکان
🆔 @RadioBokan
💙💙💙


گوڵەکەم! شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ
تۆ گەشی، هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە بڕۆ

چۆڵگەیە و کاکی‌بە‌کاکی، نییە تێیدا نەفەرێ
ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە بڕۆ

نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیربێ گوڵم!
زولفی تۆ بۆ دڵی سەدها وەکوو من داوە بڕۆ

بولبولی بێ‌کەسی دم پڕ لە هەرات جواب کە، بڵێ:
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆ

گوڵەکەم! شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵات
تا لەشت بەم گڕەمشقاڵە نەسووتاوە بڕۆ

هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی
لە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆ

تۆ هەڵۆی بەرزەفڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێ‌بەڵا بی گوڵەکەم! کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ

هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
ئێستە وا دڵ بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆ

گەر دەترسێی لەوە "ئاسۆ" خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە، بڕۆ

#ئاسۆ

شێعروبەرهەمەڪانی مامۆستائاسۆ


اینستاگرام ما را دنبال کنید
http://instagram.com/_u/radiobokan
📻 ڕادیۆبۆکان
🆔 @RadioBokan
مامۆستا ئاسۆ
Telegram>@avenkord
شێعرے مامۆستا: #ئاسۆ
دیڪلەمەے:
سۆما_حەسەن‌زادە
بەنێوے:
شارےدڵم


♡ ㅤ  ❍ㅤ       ⎙ㅤ     ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ
اینستاگرام ما را دنبال کنید
http://instagram.com/_u/radiobokan
📻 ڕادیۆبۆکان
🆔 @RadioBokan
Audio
#بۆپەری

شیعری: #سەعیدنەججاڕی
#ئاسۆ

دەنگی: #عومەر_ڕەسووڵی


اینستاگرام ما را دنبال کنید
http://instagram.com/_u/radiobokan
📻 ڕادیۆبۆکان
🆔 @RadioBokan
شێعرێک لە #سەعید_نەججاڕی

#باغی_ئاوات

#ئاسۆ

♡ ㅤ  ❍ㅤ       ⎙ㅤ     ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ
اینستاگرام ما را دنبال کنید
http://instagram.com/_u/radiobokan
📻 ڕادیۆبۆکان
🆔 @RadioBokan
💠چاوەڕێ💠

دەڵێم شێعرێ بڵێم ئەوشەو، برینی دەرد وگریان بێ
لەبۆ بەردەنگی ئەم پەیجەم، نەبێتە دەرد و دەرمان بێ

بەڵام چ بکەم ترووسکەی شادی کەوتۆتە سیاچاڵێ
بەدی ناکەم لەهیچ لایێ بەتایبەت وەرزی زستان بێ

دەڵێ ــ دوکتور ــ لە بۆ چاو ئەشکی دەسکرد باشە، من چ بکەم؟
دەبێ حاڵم لەبەر ئەو نوسخەیەی ئەو هەر پەرێشان بێ

کوتم گەورەم! ئەمن چاوم بەدایم پڕ لە فرمێسکە
کەسێ بەو قەترە موحتاجە، دژی ئازادی ئینسان بێ

منێ گەر گۆشکراوی چۆم و کانیم لێم گەڕێن با هەر
دڵ و چاوم لەبۆ خاکم بەدایییم کەیلی گریان بێ

نە جێیێ شک دەبم تا دڵ لەوێ باری خەمی دانێ
نە هەستێ وام هەیە تەبعم وەکوو لاویی غەزەلخوان بێ

مەیە؟ قاچاخە! ماچ؟ کوفرە، ئەوین؟ ڕیسوائیە ئێستا
دەبێ حاڵی چ بێ ڕانی، لە کوێستان دا گورگ شوان بێ؟

گوڵێ دوێنێ بزەی هاتێ کە ڕیشی لۆکەیی دیتم
کوتم چۆن پیر نەبم ئاخر، کە وەرزم ڕێگە بەندان بێ

لەئاسمان خوێن دەبارێ و دەستی زاڵم ئەوکی گووشیوم
سەڵا لەو حاڵە گەر میللەت خەمی چووکەی خەمی نان بێ

بەڵام ئاسۆ گەلێ ڕوونە، مەترسێ کەڵ بە، ڕاوەستە
زەوی دایم دەبێ چاوی لە وەرزی بەفرو باران بێ

#ئاسۆ
#بۆکان
📻 #ڕادیۆ_بۆکان
🆔 @RadioBokan
🫧 باران 🫧

پاییز! بڵێ بە باران، دایدا بەوێنەی جاران
لەمێژە لێوی عەرزی ویشکە بە یادی باران

دە هەورە گرمە دەی دەی! بنالە هەر وەکوو نەی
تۆ بانگی سینگی ئێمەی، بۆلای خودای هەژاران

چەتری گەڵاش ڕژاوە، ڕێی کۆچە کەوتە بەرمان
جەیشی زاڵم لەسەرمان، پاکی شێواوە شاران

لەژێر ئاڵا خوانوور، تینوو بە چۆڕێ ئاوە
ڕەگباری گوللەباری و شارمان پڕ بوو لە ماران

پاییز! دەگرمە هەورێ، با کانیەکان بتۆقێن
زللەی برووسکە شەققەی بگاتە تەختی تاران

گەڵا! دە مەڕژێ جارێ ، هەر سەوز و شین وگەش بە
نەوەک غەمبارتری کەی، شەوگاری لێڕەواران

هەتاوی مانگی ڕەزبەر! شیرین کە ئاوی ڕەزمان
زەمان زەمان ڕەزمە با مەستی کەن سەواران

هاواری ئێمە سووکەو گوێی دەوڵەتان چ قورسە!
تاکوو پیلانی دژبەر لە چوار تەڕەف لەکاران

پاییز! بڵێ بەباران، زۆر ویشکە عەرزی ئێمە
ڕەشتر کە هەوری ئاسۆ، لەدەم کەل و نساران

#ئاسۆ
📻 #ڕادیۆ_بۆکان
🆔 @RadioBokan
🌸هیوا🌸

چاوەکانت وەک هەڵۆ نیشتوون بە شای مەردانەوە
چاوەکانت دوو کەون، وێڵن بە دووی هێلانەوە

ڕاوچیێ پیرم، فەقەت هەودای تەماشان، داوی من
تۆ بڵێی کەو پێوەبێ، قەت تازە بەو داوانەوە؟

خۆزگە ڕۆژێ وەک چەلان دۆی داوەتم بای داخەکەم
هەر وەکوو عەوداڵ کوتی( دۆ ناچنە دەس پیرانەوە)٭

حاسڵی عومرم چ بوو؟ دوو شیعر و سێ پەڕتووکی کۆن
بۆیە قەت نابم پەشیمان، لەو هەموو داو نانەوە

پیاو کەپیر بوو هەر وەکوو منداڵ گڕوو دەگرێ گوڵم!
ڵێم گەڕێن، خۆم ژیر دەکەم تاهەم بەئەم شیعرانەوە

هەر کەسم دی خوێن لەنێو دڵیابوو، ئاهیش ساردی سارد
حەق بەوانە، ئاو ئەگەر لێڵ بوو لە سەر چاوانەوە

چۆن تەمایاری کە ئاوی ڕوون گەروومان تەڕ بکا
چۆن خەڵک دڵخۆش دەبن بەم گەورە بەد ناوانەوە؟

خۆزگە بەو شەخسەی لەنێو ئەم گەرمە بازارەی درۆ
چاوی تۆ بەو نەرمیەی، کۆرپەی دڵی حاوانەوە

ئێستەکەش قەت ناهومێد نێم تاکوو کوێستان تەم دەکا
هەر دڵم خۆشە بە بایێ دێ لە کوردستانەوە

شانی شیعرم شل بوە هیند باری مەینەت قورسی کرد
بەز نیە نەمدی میداڵی خوێڕیەتی بەو شانەوە؟

من دەزانم ساردو سەرما قەت هەتا سەر هەر نیە
دەوری گوڵ هەر دێتەوە دیسان لە پاش زستانەوە

ڕوون دەکەن ئاسۆی دڵم، پیریی چ حەددی دەر کەوێ؟
دەستە دەستە هەوری ڕەحمەت دێن بەدەم بارانەوە

#ئاسۆ
گوێگجەلی 
#بۆکان
📻 #ڕادیۆ_بۆکان
🆔 @RadioBokan
نوێترین بەرهەمی مامۆستا #ئاسۆ ،بەناوی شای مەردان چاپ کرا

اینستاگرام ما را دنبال کنید
http://instagram.com/_u/radiobokan
📻 ڕادیۆبۆکان
🆔 @RadioBokan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌹پێشکەشتان بێت هاوڕێیان😍

هۆنراوەی:ڕێزدار جاوید موکری

🎙دیکلەمە: ‌#ئاسۆ _سولەیمان_ نژاد

🔸دەرهێنەر: حسەین فاتمی

📻 #ڕادیۆ_بۆکان
🆔 @RadioBokan
#دوو_چاوم_پڕ_لە_فرمێسکە

دوو چاوم پڕ لە فرمێسکە و کەچی ڕۆحم بە زار ئەگری
دڵم بۆکانیە ئەمما بەیادی سەرچنار ئەگری
هەوێنی هەستی دڵداریم قەڵەم دێنێتە سەر گوفتار
بە فرمێسکی وشەی کوردی وەکوو هەوری بەهار ئەگری
کە دێتە گیانی هەڵبەستم تەزووی ئیحساسی جارانت
غەزەل ڕادەچڵەکێ وەک شێت بە وێنەی تازیەدار ئەگری
چەلێ بۆ مووی سپی خۆم و دەمێ بۆ هاوەڵی ڕۆییو
چەلێ بۆ مەجلیس و کۆری قەراغ چۆم و کەنار ئەگری
دڵم بۆ باغچەڵەی بەروێ وەکوو منداڵ جریوەی دێ
دەڵێی تفڵی گڕوو گیرە لە بۆ سێو و هەنار ئەگری
ئەمن ئەو تەیرە بێ‌باڵەم لە گەرمێن لانە ڕووخاوم
لە قەندیلیش دڵم بۆ چیغی چۆڵی جێ هەوار ئەگری
دەمێ شێعرم بە یادی یاری شاریم پڕ لە ئاهەنگە
دەمێ فیکرم لە بۆ فەقری هەواڵی دوورە شار ئەگری
چ نابێ چاوەکەی چاوم دەمێ سەیرانی چاوم کەی
لە سەردەشتی خەیاڵاتم بە وێنەی ئابشار ئەگری
جەوانی ڕاگوزەر هات و کوتی #ئاسۆ لە شێعری‌دا
دەمێکی بۆ سنە و ورمێ و چەلێ بۆ سەبزەوار ئەگری

#موحەمەد_سەعید_نەجاڕی
#ئاسۆ
سەردەشت بەهاری 2707 کوردی


رادیو بوکان، کانال شما 👇👇
📻 @radiobokan
🆔 t.me/joinchat/AAAAAEBoHvwYsFsSvZkAGQ
لەڕاستەوە:
مامۆستایان نادر موحەمەدی (نامۆ)
حەسەنی دەرزی
سەعدوڵای مەجیدی (عەوداڵ)
موحەمەد_سەعید_نەجاڕی #ئاسۆ
رادیو بوکان، کانال شما
👇👇
t.me/joinchat/AAAAAEBoHvwYsFsSvZkAGQ