شکۆدار بێت ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە
نەیانزانی دوای ئەوانیش
کێلەشین هەر شاخە
نەیانزانی دوای ئەوانیش
سنە شاری کۆمەڵەیە
نەیانزانی دوای ئەوانیش
تەرمی موحەممەد مامۆ و
سولەیمانی مەعروف زادە
هەر سەر شانی کز و ماندووی
زەحمەت کێشان جێگایەتی و
دەست و پەنجەی
سەرما بردووی
پەیکی ڕاپۆرتی نهێنی
لەسەر سینگی ئارق کردووی
چەند خشت بڕی
گەرما بردوو
ئارام دەگرێ!
نەیانزانی ،
نەیانزانی ،
نەیانزانی ،
بەڵام ڕەنج هێشاتەکە
هەر ڕەنجەو
کرێکار هێشتاکە
هەر کوورەی بە تینی
حەق خوازی خۆیەتی و
پێشمەرگەش
هەر هاوڕێ ئازیز و
میوانی سەر سفرەی
خانە خوێی خۆیەتی .
بەڵام دەنگ هەر دەنگەو
ئێستاکەش کۆمەڵە نرکەی دێت و
ئێرە دەنگی کۆمەڵەیە ،
دەنگی شۆڕش ،
ئێرە دەنگی ڕاپەڕینی چەوساوەکانە
#31_خرداد#31ی_جۆزەردان#روز_پێشمرگ_کومله#رۆژی_پێشمەرگەی_کۆمەڵە#کۆمەڵە#کو_مه_له#komalamedia#کومله_سازمان_کردستان_حزب_کمونیست_ایران#komala#کومله