کۆمەڵیار|Komalyar

#دەنگی_شۆڕشی_ئێرانەوە
Канал
Политика
Новости и СМИ
Образование
Социальные сети
КурдскийРеспублика КореяРеспублика Корея
Логотип телеграм канала کۆمەڵیار|Komalyar
@Komala1Продвигать
1,06 тыс.
подписчиков
4,34 тыс.
фото
912
видео
732
ссылки
دەنگورەنگی کۆمەڵە،کوردستان، بزوتنەوەی سوسیالیستی دنیا، ڕووداوەکانی ڕۆژی دنیا بڵاودەکاتەوە. تاریخ کومەلە، زندگی مبارزاتی و سوسیالیستی این جنبش، مسائل تاریخی و روز جامعە جهان منعکس میشود. پەیوەندی: @Aresz2017 https://t.me/joinchat/AAAAAEniatdoYc2N24tv0g
لە تارانەوە بەرەو کوردستان!

لە ڕادوێی #دەنگی_شۆڕشی_ئێرانەوە هەواڵی بە دیل گیرانی کوڕەکەمان بیست،کوڕکەم ئەفسەربوو، لە ناوچەی بانە دەگەڵ ستونێکی گەورەی ئەرتەش دەکەونە بەر پەلاماری #پێشمەرگەی_کۆمەڵە و دوای شەڕێکی گەورەو گران ئەوەی ناکوژرێت بە دیل دەگیرێت..خزمو کەسمان، دۆستو ئاشنامان هاتن بۆ هاودەردی و دڵدانەوەمان. هاتنی خزمان وەک سەرەخۆشی دەچوو . کەس نەبوو نەڵێت سەری نابڕن. دڵم لە ئۆقرە کەوتبوو، دایکی هەر دەگریا، ژنەکەی کە تازە بوک بوو قوڕی وەسەر خۆ دەکرد. شەوێک هەموو کۆبوینەوەو گوتم دەچم بۆ #کوردستان! نابێ بچیت سەری تۆش دەبڕنو دەتگرنو ئەتکت دەکەنو تازه تۆش نابینینەوە شینو گریانی بنەماڵەو خزمو کەسمان دەرو جیرانەکانیشمانی لەدەروبانی ماڵ دەگریانو غەمخۆری خستبون.یەک حەوتوو هەمووشەوێ جەلەسەی کەسوکارو خزمانمان هەبوو و دەیانگوت نابێ بچی و دەمگوت دەچم. خزمێکن لە #تەورێز دەژیا دەگەڵ وی تەماسم گرت وگوتی وەرە بۆ ئێرە من ڕێنوێنیت دەکەم چۆن بچیت.چوم بۆ تەورێز.شەو میوانی ئەو خزمەم بوم.گوتی ئەگەر ساغ بویەوە بچیت دەبێ ڕیشەکەت بتاشی و شێوەی پاسدارانت نەبێت.گوتم نایتاشم!خزمێکی ترمان لە #ورمێ بوو،بەیانی لە تەورێزەوە ڕێکەوتم هاتمە ڕەزاییە و نیوەڕۆ لە ماڵی ئەو خزمەم میوان بوم.بەمەشوەڕەتو قسەوباسی وان لە سەر فەرهەنگی کوردان فێنکایەک لە دڵم کەوت، دەگەڵ خۆی بردم بۆ گاراجی #مەهاباد، سوار ی بوس بوم هاتم لە مەهاباد دابەزیم موسافیرەکوردەکانی ناو بوس زۆر موحتەڕەم بون، لە گاراج کە دابەزیم ئادرەسی #شاروچکەی_ڕەبەتم پرسی، بە ڕێزو ئیحتیڕامەوە بردمیان بۆ ناو ئوتوبوسی ڕێی مەهاباد سەردەشت،لە ڕەبەت دابەزیم، پرسیاری مەقەڕی کۆمەڵەم کرد،فەوری دوو جەوان وە پێشم کەوتن و بردمیان بۆ #مەقەڕی_کۆمەڵە،بە مەسئولێکیان ناساندم باڵابەرزو جوانچاک لەو پەڕی ڕێزو ئیحتیڕامدا بردمی بۆ ژوورەوە.وەختی نان خواردنی شەو بوو، مەقەڕ پڕ بوو لە کچ و کوڕە پێشمەرگە، و من لەم دیمەنە سەرم سوڕمابوو . قەت #ژنە_پێشمەرگەم نەدیبون ئاوا بەم شێوە دەگەڵ پیاوان بە ڕەختو چەکەوە و لەسەریەک سفرە پێکەوە نان بخۆن و بەم فەرهەنگە سەرسام ببوم. هەمو جەوانو بەڕەختو چەک و فیشەکدانەوە بەڕیز لەناو مەقەڕ دانیشتبون .سفرەیەکی پانو درێژیان ڕاخستبوو.نانو چێشتیان هێنا و هەمو و ئەمبەر ئەوبەر لەسەر سفرە دانیشتین. منو ئەو مەسئولە باڵابەرزە جوانچاکە لە تەنیشت یەکتر دانیشتبوینو نانمان دەخوواردو قسەشمان دەکردن. کەس نه یدەزانی من کێم و چکارەم بەڵام دڵنیابون میوانێکی غەریبەم،دوای نانخواردن بە مەسئولەکەم گوت... ئیجازەم بدە باسی سەفەری خۆم بۆ لای ئێوە بکەم.مەسئولەکە هەموو هاوڕێیانی خۆی ئاگادار کردنو بێ هەستو خوست دانیشتنو گوێیان بۆ گرتم.حەوتوێک لە مەقەڕی ڕەبەت میوان بوم کوڕەکەم لە زیندانێکی دوور بوو، کاتێ خەبەرداریان کردمو گوتیان ئەم ڕۆ کوڕەکەت دەگاتە جێ لە خۆشیان وەک گوڵی دەم جۆگە گەشامەوە. کاتێ کوڕەکەم هاتو بە دیداری یەک شادبویینەوە دەتگوت زیندانیش نیەو قەت لە مەیدانی شەڕدا نەبوو.ئەوەندەی من ڕێزو ئیحتیڕامی خەڵکی کوردو پێشمەرگه ی کۆمەڵەم دیت کوڕەکەم سه ت هێندەی دی بۆی باسکردم.کوڕەکەم گوتی بابە ئەگه ر ئیجازەم بدەیتو کۆمەڵە قەبوڵم بکات ناگەڕێمەوە و دەبم بە پێشمەرگە،گوتم ڕۆڵە منیش حەزدەکەم ببیت بە پێشمەرگە بمێنەوە.دوای دوڕۆژ پێکەوەبونمان ئەو گەڕایەوە بۆ زیندان ومنیش بەرەو تاران گەڕامەوە و بەهەر کەس دەگه یشتم چیرۆکی سەفەری پڕ لە شادی و خوشی کوردستانم بۆ دەخوێندەوە. و درۆو دەلەسەو پڕو پاگه ندەی ڕژیمم بەدژی میللەتی کوردو کۆمەڵە بەرپەرچ دەدایەوە.

وەرگێران و ئامادە کردنی: ئازاد عەبداڵی
#Komala1