#سەقز ئەمجەد ئەمینی، باوکی
#ژینا_ئەمینی ، بە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵی نوێ لە شاری
#سەقز، ئاگری ساڵی نوێی داگیرساند.
کاک ئەمجەد لە قسەوباسێکی کورتدا. ساڵی نوێی لە بنەماڵەی
گیانبەختکردووان و بریندارەکانی شۆڕشی ژینا و ڕێگای ئازادی لە سەرتاسەری ئێران پیرۆزبایی کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا درووشمەکانی «شەهید نامرێت» و «ژن،ژیان،ئازادی» وترایەوە.
بەشداری بنەماڵەی
#گیانبەختکردووان لە ڕێوڕەسمی ساڵی نوێدا شایانی گرینگییەکی زۆرە و ئەوە دەردەخات کە کۆمەڵگای ئێران، لە هەموو بارودۆخێکدا لەگەڵ بنەماڵەی دادخوازانن.
#کوردستان #ژینا_ئەمینی #نەورۆز#کۆڵبەر_نیوز