⭕️بریندار بوونی
#کاسبکارێک بە تەقەی رژیم لە
#هەورامان💢بە پێی هەواڵێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە چوارشەممە شەو ٦ی مانگی پووشپەڕ ۱۳۹٨
کاسبکارێک بەناوی
#عەلی_حەسەنی ناسراو بە عەلی عەزیز خەڵکو ئاوایی دوروکی لە لایان هێزەکانی کۆماری اسلامی موستەقەر لە بەرزایەکانی زنجیرە چیای
#تەتە دراوەتە بەر دەست درێژی گووللە.
بە پێی ئەو راپۆرتە گوللەیەک بەر لاقی ئەو کاسبکارە کەوتوە و ئێسکی پێی شکاندوە. ئەمڕۆ عەلی عەزیز لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان نەشتەرگەری بۆ کراوە و دەگووترێ ئێستا باری تەندروستی باشە.
شایانی باسە سێ روژ لەمەوبەریش کاسب کارێکی بە ساڵاچوو به ناوی حمه لالو خەڵکی ئاوایی بارموا لە لایەن پاسگای موستەقەر لە تەتە گیرا بە دستوور و دەستی
#رئیسی ئەو
#پاسگایە بە ناسنامەی
#رەحمەتی گەلێک بێ حورمەتی پێکرا و بە چەقۆ بریندار کرا.
🆔 @kolbarnews