کولبرنیوز | Kolbarnews

#لوقمان_وەحید
Канал
Новости и СМИ
Политика
Экономика и финансы
Социальные сети
ПерсидскийИранИран
Логотип телеграм канала کولبرنیوز | Kolbarnews
@KolbarnewsПродвигать
5,79 тыс.
подписчиков
13,3 тыс.
фото
13,4 тыс.
видео
8,16 тыс.
ссылок
اخبار را به اینجا بفرستید: @kolbar وب‌سایت: https://www.kolbarnews.com تلگرام: http://t.center/kolbarnews اینستاگرام: https://www.instagram.com/kolbarnews فیسبوک: https://www.facebook.com/kolbarnews1 توییتر: https://twitter.com/Kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بانگەوازی #لوقمان_وەحید، ئەو کۆڵبەرەی بێکاری و نەداری کە بەرهەمی دژمنی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیە لەگەڵ گەلی هەژاری کورد لە کوردستان.

لوقمان دەڵێ: خەڵکی بێ کەسی کورستان، من هەر ئێوەم کەسن. وەک دەزانن بۆ بێکارە ساخەکانمان کار و داهات نیە تا بۆ منی کەم ئەندام هەبێ.

سەرەرای ئەوەی بەسەری هاتوە ، کە بەرپرسانی سیاسی و نیزامی و قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبەبکار و ئەنجامدەر و بەرپرسیارن لێی، هیچ ماف و خواستێکی شارۆمەندی ئەو ئینسانە زەحمەتکێش و شەرافەتمەندە نادەن.

خۆتان گوێی لێ بگرن و قەزاوەت و بڕیاری یارمەتی دان بۆ خۆتان.
تکایە بۆ دۆست و یارانتانی بنێرن.

#لقمان_وحید، ادرس و راە ارتباط مستقیم با ایشان در کانال هست

@kolbarnews
#kolbarnews
بەڵگەی پزشکی #لوقمان_وەحید

ئەم بەڵگانە نیشان دەدەن کە لوقمان لە کوردستانی باشوور لاقی مەسنوعی بۆ تێکراوە
شایەعەیان بۆ دروست کردوە کە لە ئێران سپای پاسداران لاقی سنعەتی بۆ داناوەتەوە...
@kolbarnews
Forwarded from اتچ بات
🔴تاوانی کۆڵبەرێک چیە کە رژیم و نارژیم دوشمنایەتی دەکەن؟

🔺دوای ئەوەی #کۆڵبەرنیوز راپۆرتێکی بە بەڵگەوەی لەسەر بنەماڵەی کۆڵبەری کەم ئەندام کراوی شیناوێ کە ۲۳ میلیون جەرجی ئوپەراسیونی چاوی زیان دیتو وە ۱۱ میلیون بۆ جەریمەی رەد کردنی نایاسایی سنوو، بڵاو کرایەوە لەگەڵ چەند دژکردەوەی چەواشەکارانە و نابەرپرسانە رووبەروو بووینەوە.

🔵 #لوقمان_وەحید کۆڵبەری ۳٥ ساڵەی خەڵکی دێهاتی شیناوێی پیرانشار پاش ئەوەی مینی لە ژێر پێدا تەقیەوە، لاق و چاوێکی لە دەست دا.
دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و رۆژهەڵات چەندین ئوپراسیونی نەشتەرگەی بۆ کرا و لە مردن رزگاری بوو، دادگای پیرانشار بە تاوانی سنووربەزاندن بە دانی ۱۱ میلیون تمەن مەحکومی دەکا و دەشڵێ پاشان خەسارات و خەرجی مینەکەی فەلەجیشی کردووی بۆتی دیاری دەکەین و لێت وەردەگرین.

🔹یەکەم ریاکسیون لە لایەن فەرمانداری پیرانشارەوە بوو. ئەو هاتە جواب و لە چەندین میدیا و کۆبوونەوە رایگەیاند کە ئەو هەواڵە کە لە کۆڵبەرنیوز بڵاو کراوەتەوە لەسەر بنەماڵەی لوقمان دروست نیە! دریارە راپۆرتەکەی کۆڵبەرنیوز پشتی بە بەڵگەو و واقعیەت بەستوە، بەڵام فەرماندار بێ سەنەد و بەڵگە ویستی چەواشەکاری بکا و بڵێ دادگایی نەکراوە و جەریمەشی ناکەین.

🔹دووەم هێرش کە کراوەتە سەر ئەو بنەماڵە بەش مەینەتە لە لایەن کەس و کەسانێکی نامەسوولەوە لە دەرەوەی سنوورەکانی حاکمیەتی ئێران روویداوە. ئەوانە لەو دیوی مەرز راست بوونەوە و ئەو قسە بێ بەڵگە و نادروستەی فەرمانداری پیرانشار کە خۆشی بۆی داناپۆشرێ، دووپات دەکەنەوە و ئیدیعایان کردوە کە "ئەو کەسە نزیکە بە حکومەت"، بۆیە ۲٨ میلیون تمەن کە گۆیە کۆیان کردووتەوە حازر نین بیدەن بەو بنەماڵە؟!

🔵چەند خاڵی ئوسوڵی

ـ هەر ئیدیعایەک بەڵگەی لە پشت نەبێ تۆهمەتە و تاوان بە حیساب دێ.
ـ کەسێک سەر بە حکومەت بێ( واتە جاش و پاسدار بوون)، بۆ کۆڵبەری دەکا و مین نیوەی لەشی دەبا؟! وای داێین توهمەتەکە راستە، بەڵام ئەی بۆچی پاش ئەو کارەساتە بۆ حکومەتەکەی یارمەتی ناکا؟!
ـ ئەگەر بەڵگە لاقێکی مەسنوعیەکیە، بەڵگەی تاوانبارتر بوونی ئێوەی شایەعەچیە. مەگەر وەزیفەی حاکمیەت نیە کە یارمەتی و عیلاجی تەواو بکات بۆ هەر نەخۆش و نیازمەندێک؟! بۆ ئەگەر هەر کەس حەقی خۆی وەرگرت ، جاشە و سەر بە رژیمە؟!
ـ خەدیجە، دایکی دوو منداڵ و هاوژینی لوقمان رۆژی نزیک بە ۱٥ کاتژمێر کاری بار و نۆک ڕنینەوە دەکا بە ٤٥ هەزار تمەن تا ٤ سەر خێزان بژیەنێت، ئێستا ئەمانەش هەستاون شایعەیان دەخەنە دوو و هێندەی دی ئازاریان دەدەن.
کامتان پەیوەندیتان گرتوە و جویای حاڵیان بوون و هەوڵتان داوە دڕکێکیان لە
جەستەی شەپرز دەربێنن؟
ـ سەرەڕای ئەو ۲٨ میلیون تمەنە کە بە ئیدیعای خۆیان کۆیان کردۆتەوە و ئێستا دەستیان بەسەرداگرتوە، ئەو شایعە ناماقوڵەیان بۆتە هۆی ئەوەی کەسانێک لە یارمەتی کردن بەو بنەماڵە دڵ سارد ببنەوە و کەسری موخاریجی نەشتەرگەریەکە کۆ نەبێتەوە.

ـ #کۆڵبەرنیوز ژمارەی پەروەندەی دادگاییەکەی و بەرگەی ئیبلاغیەکەی کە حوکمی ۱۱ میلیون جەریمە دراوە و مەدەرەکی پزشکی کە دەڵێ ۲۳ میلیون هەزینەی جەراحی قەرینەی چاوی ئەو کۆڵبەرە کەم ئەندام کراوەیە، بڵاو کردۆتەوە و لە بەردەستی گشتی دان. بۆیە هەر کەس قسەی بێ سەند بکا لەو بارەوە، یان دوژمنایەتی کۆڵبەرنیوز و واقعیەت دەکا یان دژی ئەو بنەماڵە هەژار و زەحمەتکێشەیە و بەس.
هەرکەس ئەگەر سەداقەتی هەیە و دەیهەوێ لە راستی ئەو پەروەندە ئاگادار بێ، دەتوانێ زەحمەت بە خۆی بداو بەو ژمارە تەلەفوونەی سەر بانگەوازی یارمەتی کۆکردنەوەکە لەگەڵ ئەو بنەماڵە راستەوخۆ قسە بکات و...
🔺ئەگەر ئەو ۲۳ میلیونە تا دوو سێ شەوی دی کۆ نەبێتەوە، لوقمان وەحید ناتوانێ چاوی عەمەلی جەراحی بکات، چاوە ساخەکەشی زیان دەبینێ. ئەوەش تاوانی ئەو کەسە شایعەگەرانە چی وا لە تاوانی دەسەڵات کەم نابێ.
🔺ئەو ۲٨ میلیون تمەنە لای هەر کەسە دەبێ ئاشکرا بکرێ و حەقی نیە رایگرێ و مافی بنەماڵەی وەحیدە وەری گرێت.

@kolbarnews