⭕️ئازار و ئەشکەنجەی #کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو لە لایان هێزە داگیرکەرکانی کۆماری ئێسلامی #ئێران💢ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "# ڕەزا عەبدوڵڵاهی" خەڵکی گوندی "
#تاوەگوزی" سەر بە شاری
#سەلاسی_باوەجانی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران، لە سنووری
#نەوسوود ئازار و ئەشکەنجە درا.
جێگای ئاماژەیە هێزەداگیرکەرەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران پاش دەسبەسەرکردنی ئەو کۆڵبەرە بە قۆنداخە چەک ئازار و ئەشکەنجەیان داوە و سەریان شکاندووە.
هەروها ، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی بە ناوی "موبین حوسێنی"، تەمەن۱۷ ساڵ و خەڵکی گوندی"دووریسانـ"ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران بە هەمان شێوە بریندار کرا.
#کۆڵبەرنیوز #kolbarnews @kolbarnews