💢بە تاڵان بردنی کەلوپەل و کوشتنی ئەسبی #کاسبکاران لە ناوچەی #هەورامان◾️ بە پێی هەواڵێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای پاسداران کۆماری ئیسلامی
#ئێران لە ناوچەی هەورامان هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی
#کێمنە و زیاتر لە هەشت ئەسبی خەڵکی ئەو گوندەیان کوشتووە و برینداریان کردوون. هەروەها کەل و پەلەکانیشیان بە تاڵان بردوون و زۆربەیانیان تێکشکاندوون.
شایانی باسە هێزەکانی
#سپای_پاسداران کە لە پاسگای
#ئاویسەر بە سەرپەرشتی کەسێک بە ناوی "کیانی" کە خەڵکی شاری
#کرماشان_ه هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر یەکێک لە ئاواییەکانی ئەم ناوچەیە و ئازاری خەڵک دەدات.
❗️🔺تێبینی ویدیوکە کۆنە
@kolbarnews