(۱)ڕاگەیەندراوی چالاکانی ئاشتی و دڵۆڤانی سرەدەشت لە هەمبەر سوریا
____
بە نێوی پەروەردگاری ئاشتی
دڵۆڤانان،ئاشتی خوازان و گشت مرۆڤەکانی گۆی زەوی
هەر وەکوو ئاگادارن، تڕاژیدیا و کارەساتی دڵتەزێنی ژێنوسایدی خەڵکی لێقەوماوی سوریا لە سەرەتای هەزارەی سێهەم، و لەویش دڵهەژێن تر، بێدەنگی ویژدانی خەولێکەوتوی مڕۆڤی سەردەم، بۆ هەڵوێست لەهەمبەر ڕاگرتنی هێرش و کوشتار کە مۆرکێکی قیزەونە لە سەر نێوچاوانی مرۆڤایەتی، وا دەچێتە پێش کە لە میـژوودا بنەما مرۆیەکان بسڕیتەوە!
ئەمڕۆ گەرچی بۆ هەڵوێستی بە وەختی شارۆمەندانی دونیا و کۆنگرە نێونەتەوەییەکان درەنگ بووە و زۆر بە داخەوە ئوتۆمبێلی کوشتاری خەڵکی سیڤیل ڕێکەوتوە ولە سەرەتای حەوت ساڵە بوونیشی دا، گیان دەستێنی و ڕۆح بریندار دەکا و وەها بە پەلە دەڕواتە پێش کە هیوا بۆ ڕاگرتنی نەماوە،
بەڵام ئێمە گروپێکی بچوک لە "لایەنگرانی ئاشتی و دڵۆڤانی"، لە شارێک کە خەڵکی سڤیلی بە توندترین شیواز، قوربانی چەکی کیمیاوی و کۆمەڵ کوژ بووە، لە گشت چالاکانی مافی مرۆڤی جیهان و بەگشتی هەر مرۆڤێکی ئەم گۆڕەپانە، دەخوازین کە بە هەر شێوازێکی کاریگەر، وەکو:
نوسین و داخوازی گشتی لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتەکانی خۆیان
و هەروەها
پێک هێنانی کۆڕ و گردبوونەوەی یاسایی و هێمنانە لە وڵاتەکانی خۆیان، بە تایبەت پێش باڵوێزخانە و قۆنسۆڵی وڵاتانی بەشدار لەشەڕی بە وەکالەت، نوسینگەی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان،
ئێڕادەی کاریگەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ڕادەست کردنی پاسەوانانی ئاشتی،
کۆتاهێنانی کوشتار و گەمارۆدانی خەڵکی سویل، ئاگربەستی خێرایی،
هەناردەکردنی یارمەتیە مرۆییەکان،
ناچارکردنی گروپە دژبەرەکان بە ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆیی،
پاسەوانی گیان و ماڵی خەڵک
و
ئیدارەی کاتی تاکو هەڵبژاردنی ئازاد و دامەزراوەیەکی هەڵقوڵاو لە دڵ و ئیڕادەی خەڵکی سوریا، داوا بکەن!
هیوامان وایە لەم ڕیگایە دا، گروپە جۆراوجۆرەکان هاودەنگ مان بن و "ئاشتی"-ئەو خەڵاتە بە نرخە- لە پانتایی هەرێمی پڕئاژاوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەقامگیر بکەین.
دواچرکەکانی ۲۹ی ڕەشەمێ ۲٠۱۷ی کوردی
چالاکانی ئاشتی و دڵۆڤانی سەردەشت
(جێژوانی ئاشتی جیهانی)
------
#جنگ_خاورمیانه#سوریه#قتل_و_کشتار_غیرنظامیان#سردشت#فعالان_صلح_و_مهربانی#درخواست#شورای_امنیت#توقف_جنگ#کمک_های_بشردوستانه#پاسداران_صلح#احترام_به_اراده_ملت_هاکانال الفبای صلح و مهربانی
@havalani_ashti