⭕️کووژران و بریندار بوونی دوو
#کاسبکار و یەک
#کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی
#شنۆ و
#پیرانشار .
💢بە پێی هەواڵێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ئەمڕۆ یەکشەمە ٣١ی خەرمانانی ٢٧١٩ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری
#کێلەشین سەر بە شاری
#شنۆ تەقەیان لە کاروانێکی کاسبکاران (کاروانچی) کردووە و لە ئاکام دا کاسبکارێک بە ناوی
#ڕێبوار_عومەرزادە” خەڵکی
#پوشاوێ گیانی لە دەست داوە و کاسبکارێکی تر بە ناوی “
#ڕەسوول_گۆران” خەڵکی
#کانی_ڕەش بە سەختی بریندار بووە.
.
🛑هەروها ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانان هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری
#پیرانشار تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە بۆتە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە ناوی “
#مەجید_خالیدزادە” تەمەن ٢٨ ساڵان بە داخەوە
ئەو کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەیە یەکێک لە ناوەندە تەندروستیەکانی شاری
#ورمێەکراوە.
🆔 @kolbarnews