#مەهاباد ▪️بهڕێوهچوونی ڕێوڕهسمی چلهی ماتهمینی “پهیمان
گەڵوانی” له مهاباد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی
#پەیمان_گەڵوانی بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی و خەڵکی شاری مەهاباد لەسەر گۆڕی گیانبەختکردوو بەڕێوەچوو.
پەیمان گەڵوانی، لاوێکی خەڵکی مەهاباد، دوای دوو حەوتە لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شاری مەهاباد و ڕاگواستنی بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی لە شاری ورمێ، لە ژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوانی تیرۆریستیی ئیتلاعاتی ئەم شارە، گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی بە ئامادەبوونی خەڵکی مەهاباد بە خاک سپێردرا.