⭕️بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری #سەردەشت💢بەپێی هەواڵێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە شەوی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر ۱۳۹۹، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری
#دیناران سەر بە ناوچەی
#ئالان سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک
#کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی "
#ئێبڕاهیم_ڕەسوڵیان " تەمەن ۲۲ ساڵە خەڵکی ئاوایی
#گروێس فیشەک بەر لاقی کەوتوە و بە خەستی بریندار بوە.
شایانی باسە بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندوورستیەکانی شاری
#سلێمانی لە
#هەرێمی_کوردستان کراوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو کۆڵبەرە سێ مانگ بەر لە ئێستا لە گەڵ سێ کۆڵبەری تر لە یەکێک لە سنوورەکانی سەردەشت بریندار کرابوو.
@kolbarnews