⭕️کەوتنە خوارەوە بریندار بوونی زیاتر لە چوار کۆڵبەر
💢بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو دا زیاتر لە چوار
#کۆڵبەر لە سنوورەکانی
#ڕۆژهەڵات بریندار بوون.
#کۆڵبەرنیوز - ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹۹ کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی
#یوسف_ماڵیان لە کاتی کۆڵبەری دا لە بەرزایەکانی
#سروئاوا کەوتۆتە خوارەوە بەم هۆیەوە لاقی شکاوە، کە بۆچارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە شاری
#مەریوان کراوە.
🛑هەروها ڕۆژی ڕابردوو کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە ۲٦ی ڕێبەندان هێزەکانی کۆماری ئێسلامی
#ئیران لە سنووری
#نەوسوود بە تاپڕ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی
#ر.مەحمەدی خەڵکی
#جوانڕۆ بەخەستی بریندار بوە.
🔺شایانی باسە ڕۆژی هەینی ڕابروو ۱۷ی ڕێبەندان دوو کۆڵبەری تر بە ناوەکانی
#جەبار_ئەحمەدی خەڵکی بانە و
#مەولوود_عەبدوڵاهی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کۆڵبەری دا لە سنووری
#بەروێشکانی #بانە کەوتوونە خوارەوە وە بەخەستی بریندار بوون.
🔺جێگایی ئاماژەیە سالانە بە هۆیی نەبوونی و کار و داهات خەلکی
#کوردستان بە ناچاری ڕوو لە پیشەی کۆڵبەری دەکەن ،کە لەم پیشەیە دا بە هۆیی تەقەی راستەوخۆ ، مین چێندراوەکانی ڕژێمی جمهوری ئێسلامی یا بە هۆی کەوتنەخوارە، سرما
#کۆڵبەران وە دەبنە قوربانی.
#kolbarnews @kolbarnews