کولبرنیوز | Kolbarnews

#مانگرتن
Канал
Новости и СМИ
Политика
Экономика и финансы
Социальные сети
ПерсидскийИранИран
Логотип телеграм канала کولبرنیوز | Kolbarnews
@KOLBARNEWSПродвигать
5,79 тыс.
подписчиков
13,3 тыс.
фото
13,4 тыс.
видео
8,16 тыс.
ссылок
اخبار را به اینجا بفرستید: @kolbar وب‌سایت: https://www.kolbarnews.com تلگرام: http://t.center/kolbarnews اینستاگرام: https://www.instagram.com/kolbarnews فیسبوک: https://www.facebook.com/kolbarnews1 توییتر: https://twitter.com/Kolbarnews
سپاسێک بە #حەسەن_زووئەلفەقاری قەرزدارین

نوێنەرانی کوردزمانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی رژیم راستگۆترن لە گەڵ #کۆڵبەران یان جێگری سیاسی و ئەمنیەتی وەزیری نێوخۆ؟

قاتڵەکانی کۆڵبەران، تا ئەم ئیعترافە راشکاوانەی حسن زولفقاری(معاون سیاسی وامنیتی وزیر کشور ج.ا) هۆکاری تەقە کردن لە کۆڵبەران وە بریندار کردن و کوشتنیان دەگێڕایەوە بۆ ئەوەی کە " شەو بووە و نەیاندیوە"، "تەقەی هەوایی کراوە و گولەی وێڵ پێکاونی"، "نەمانزانیوە کۆڵبەرن" و ئێمە نەبووین" و...

بەڵام ئەوە ئێستا لە لایەن جێگری سیاسی و ئەمنیەتی وەزیری کشورەوە، رووی واقعی دڕندەیی رژیم لە حاند چینی چەوساوەی کوردستان و سیاسەتی هەدەفمەندی لە بارەی وادار کردنی خەڵکی کوردستان بە کۆچ کردن بۆ قوڵایی خاکی وڵات و چۆڵ کردنی کوردستان لە دانیشتوانی بە راگەیاندنی شەڕ و فتوای قەتڵی کوڵبەران نیشان درا. ئیدی خەڵکی زەحمەتکێش و حەقخوازی ئێران و کوردستان چیدی فریوی درۆ و چەواشەکاری نوێنەرانی کوردزمانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ناخۆن و لە چاوەروانی کرانەوەی "#معابر_کولبری" و بازاڕۆکەکاندا بەسەر بەرن.

ئەوان چارەیەکیان جیان لە ئەو رێگایەی کامیونداران، کەشاوەرزان و موعەلیم و کرێکارانی شیرکەت و کارخانەکان گرتویانەتە بەر لە پێش دەم نیە. ئەویش ئەنجومەن و شۆڕای کۆڵبەران و کاسبکارانی سنور دروست کردن و مانگرتنی رێکخراوە.

جێگری سیاسی و ئەمنیەتی وەزیری نێوخۆی رژیمی ئێران ئەوەی روون کردەوە کە رژیمی حاکم بە بەنەوش، سەوز، ئیسلاح تەلەب و کۆنەپارێزیەوە، دژمنی قەستەسەری چینی رەنجدەری خوڵقێنەری نێعمەتەکانە لە کوردستان.

ئەم جانیە لەم فەرمانی کوشتارەیدا باسی دانی مەعاشی مانگانەی ۲میلیون و هەشسەد هەزار تمن بە دانیشتوانی نەواری مەرزی دەکا، هەم درۆ و حوقەبازی دەکا و هەم تەحقیر.
یەکەم؛ مەگەر خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستان داوای نەفەقە و خێرات دەکەن یان بەدوای ستاندنی مافی رەوای خۆیان، سەرپەنا و کاری ستاندارد، ئەمنیەت، نان و ئازادیەوەن؟
دوەم؛ نێوی ئەو پوڵە چیە کە دەیدەن بەو کەسانەی باسی دەکەن؟ بیمەی بێکاریە؟ درۆ دەکەی. لە نەتیجەی گومرگ و کاری سەرسنوور هیچ پارەیەک بە خەڵکی سەرسنوور نادەن، بەڵکو بە ئیعترافی رەسوڵ خزری نوێنەری خۆتان لە ناوچەی پیرانشار و سەردەشت هەموو داهاتەکە دەبەن بۆ تاران و یان لە مەنتەقە هێزە ئەمنیەتیە جنایەتکارەکانتان دەیخۆن.

سێهەم؛ ئەم پارە و مەعاشە کە باسی دەکەن دەیدەن بە بەسیجی و جاسوس و هاوکارە ئەمنیەتیەکانی خۆیان کە لە خزمەت جنایەتەکانی خۆیان دان، نەک بە کاسبکاران و کۆڵبەرانی شارە سنووریەکان.
ئەمجار روون تر لە جاران سیمایی دزێو و دوو روویی نوێنەرە کوردزمانەکانی مەسلیسی ئیسلامی لە کوردستان بۆ هەموان ئاشکرا دەبێ. ئەوان شەریکە جورمن لە گەڵ فەرماندار و ئوستاندار و فرماندەکانی هیزە جنایەتکارەکانی موستەقەر لە کوردستاندا.
ئەم لێدوانەی زووئەلفەقاری رووی راستەقینەی دوژمنایەتی رژیم لەگەڵ خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان نیشان دەدادت و سابتی دەکا کە کوردستان داگیر کراوە و بۆ ئەوەی کۆڵبەری و رۆژموزدی و کوشتار نەمێنێ، دەبێ کۆماری ئیسلامی بە تەواوی سیستەم و کولتور و کەسەکانیەوە لە کوردستان لە گۆڕ خرێن. حەسەن زولفەقاری هیچ تەوەهومێکی نیسبەت بە خۆیان نیسبەت بە دوأمنیان لەگەڵ هەژارانی کوردستان نەهێشتەوە. بۆیە جێگای سپاسە.
بەڵام لازمە لە لایەن خەڵکی ئازادیخواز و دادپەروەری کوردسانەوە بە #مانگرتن و #نارەزایەتی_گشتی جواب بەم فەرمانە جیهادی و پرۆژەی کوشتاری زەحمەتکێشانی کوردستان بدرێتەوە.

ئارێس زارەعی
@Kolbarnews
پشتیوانی کرێکارانی شاری کامیاران لە خۆڕاگری شاری بانە


#کۆڵبەر
#بانە
#مانگرتن

https://t.me/joinchat/AAAAAENJFT_8C4fepYHErw