#سڵاوێک_له_هه‌ڤاڵانی_سه‌ر_شه‌قام ئه‌وا بۆ نزیکه‌ی چل ساڵ ده‌چێ
ئه‌م جمهووری ئیسلامییه
کابووسێکه
یان به کوردی
شه‌وه‌یه‌که
له
سه
ر سینگی ئێمه
چۆکی نه‌حسی داکوتاوه!
ئه‌وا بۆ نزیکه‌ی چل ساڵ ده‌چێ
ئه‌م کابووسه، ئه‌م
شه‌وه‌یه
هه
ر به زه‌بری
شه‌للاق و گولله و شمشێرا
ئه‌م ئێرانه‌ی
کردوه به ئاخوندستان و
به‌ره به‌ره هێناویه‌تیه دواوه!
ئه‌وا بۆ نزیکه‌ی چل ساڵ ده‌چێ
ئه‌م دێوه‌زمه نگریسه‌یه
ده‌ستی خستوه‌ته به‌ربینی
قامه‌تی به‌رزی ئازادی، خۆشه‌ویستی و ئینسانییه‌ت
به‌ڵام هێشتا
دوای نزیک به چل ساڵ
نه بۆی خراوه و نه پێی خنکێنراوه!
ئه‌م ڕۆژانه
ئه‌م ڕۆژانی به‌فرانباره
له توێی خۆفی
ئه‌م کابووسه چل ساڵه‌دا
چما من خه‌ون ده‌بینم
ئه‌م ئێرانه، ئه‌م ڕۆژانه،
له‌چوار لاوه خرۆشاوه!
ئه‌م ڕۆژانه
ئه‌م ڕۆژانی به‌فرانباره
له توێی خۆفی
ئه‌م کابووسه چل ساڵه‌دا
چما من خه‌ون ده‌بینم
بۆنی به‌هارێکی تر دێ
شۆقی ڕۆژگارێکی تر دێ
ده‌نگی گوفتارێکی تر دێ
سۆزی هاوارێکی تر دێ
خوڕه‌ی ڕوبارێکی تر دێ
سڵاوتان لێ بێ
هه‌ڤاڵه‌کانی
سه
ر شه
قام سڵاوتان لێ بێ تیژباڵه‌کانی
سه
ر شه
قامئهم ڕۆژانه
ئه‌م ڕۆژانی به‌فرانباره
له توێی خۆفی
ئه‌م کابووسه چل ساڵه‌دا
چما من خه‌ون ده‌بینم
ئه‌م ئێرانه، ئه‌م ڕۆژانه،
له‌چوار لاوه خرۆشاوه!
شاعیری هەژاران
#ئەحمەد_بازگر 6/1/2018 بووهووس
https://t.me/joinchat/AAAAAENJFT_8C4fepYHErw