⭕️کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی
#ئێران◾️ بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ کاسبکارێکی خەڵکی
#سنە بە ناوی “فەرهاد زەندی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ڕژێم لە رێگای سنە بۆ
#دێولان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی ئەوەی کە ئەم کاسبکارە کەل و پەلی قاچاخی پێ بووە، تەقەیان لە ئوتۆمبێلی فەرهاد زەندی کردووە و ناوبراویان کوشتووە.
جگایی ئاماژەیە هێزە چەکدارەکانی ڕژێم لە حاڵێکدا تەقەیان لە فەرهاد زەندی کردووە کە ئۆتۆمبیلەکەی هیج کەل و پەلێکی تێدا نەبووە”.
هەروها تەرمی ناوبراو کە خێزاندار و باوکی یەک منداڵە شەوی ڕابردوو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە و بنەماڵەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەرەشەیان لێ کراوە کە نابێت ئەم بابەتە میدیایی بکرێتەوە و دەبێت بە بێ دەنگی به خاکی بسپێرن.
#kolbarnews @kolbarnews