⭕️بریندار بوونی دوو #کۆڵبەر لە سنورەکانی #بانە و #سەردەشت💢بە پێی هەوالێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سەر لە ئێوارە ئەمڕۆ دووشەممە ۱۰ی سەرماوەز ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی
#ئێران لە سنووری نۆکان سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی
#شیروان_موسی_پەنا خەلکی شارۆچکەی نەڵاس بە خەستی بریندار بوە.
جێگای ئاماژەی ناو براو بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.
🛑هەروها لە حاڵەتێکی جیاواز دا لە سنووری
#نەنوور هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران بۆسەیان بۆ
#کۆڵبەران دانەوە وە تەقەیان لێ کردوون، کۆڵبەران بۆ ئەوەی نەکەونە بۆسە رایان کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی
#خدر_رەسوولی لە بەرزایی دەکەوێتە خوارێ و بە خەستی بریندار دەبێت.
@kolbarnews#kolbarnews @kolbarnews