⭕️بریندار بوونی دوو
#کۆڵبەر لە سنورەکانی
#شنۆ و
#بانە💢بە پێی هەوالێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۰ خاکەلێوە ۱٤۰۰ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی
#ئێران لە سنووری
#شنۆ تەقەیان لە دەستەیەک
#کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوەی
#حەکیم عوسمانی تەمەن ۳۰ ساڵان خەلکی شنۆ فیشەک بەر سک کەوتوە وە بە خەستی بریندار بووە.
شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان کراوە.
هەروها لە سنووری بانە کۆڵبەرێکی تر بە ناوی
#اسماعیل رەحیمی لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی
#ئێران تەقەی ڕاستەوخۆیی لێ کراوە بە خەستی بریندار بوە.
جێگای ئاماژەیە ئەم کۆڵبەرەش بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان کراوە.
@kolbarnews#kolbarnews @kolbarnews