کولبرنیوز | Kolbarnews

#بەها_حوسێن_پەناه
Канал
Новости и СМИ
Политика
Экономика и финансы
Социальные сети
ПерсидскийИранИран
Логотип телеграм канала کولبرنیوز | Kolbarnews
@KOLBARNEWSПродвигать
5,79 тыс.
подписчиков
13,3 тыс.
фото
13,4 тыс.
видео
8,16 тыс.
ссылок
اخبار را به اینجا بفرستید: @kolbar وب‌سایت: https://www.kolbarnews.com تلگرام: http://t.center/kolbarnews اینستاگرام: https://www.instagram.com/kolbarnews فیسبوک: https://www.facebook.com/kolbarnews1 توییتر: https://twitter.com/Kolbarnews
💢کارەساتێکی دڵتەزێن و ناخ هەژێنی کوشتنی سینەماکاران

#بەها_حوسێن_پەناه

چەن ساڵێکە شاری بانە بۆتە ئامانجی کوشتنی کەسایەتیەناودارەکانی و هەر ساڵە تەرمی ئازیزێکی دێتەوە. تا ئێستا بەڕونی دیار نیە کە بۆچی توێژێکی تایبەت لە کۆمەڵگەی ئەم شارە کراوەتە ئامانج و هەر ساڵە خوێنی ئاڵی یەکێکیان ئەڕژێ !!

سێ ساڵ بەدوای یەکا بەداخەوە براکانی #کەریمی و ئەمساڵیش کۆچی #برادەرانی_زەبیحی!
بۆچی و کێ داڕێژەری کوشتنی سینەماکاران و ڕۆژنامەنوسانی ئەم شارەیە هێشتا ڕوون نەبۆتەوەو دیاریش نیە کە کەی ڕوون ئەبێتەوە ،
لێرادا بە جدی و بەتوندی هۆشیاری ئەدەمە چالاکانی ئەم ڕێگە و ئاگاداریان ئەکەمەوە لە ئەگەری پیلانگێڕی دژیان !!

ڕوون و ئاشکرایە کە #رحیم_ذبیحی بەدرێژایی تەمەنی و بە فیلمەکانیا کە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لە باوەڕی ئەو مرۆڤە بە چینی زەحمەتکێش و هەژاری کۆمەڵگای کوردی و بەتایبەت خەڵکی شاری #بانە .
ئەو باس لەدەردی #ژنان ئەکات کە
لەبەشێک لە #فیلمی_هاوار,دا ئاماژەی پێ ئەکات و دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە کاک ڕەحیم،ژن وەک بەشێکی نەبڕاوە لە گۆمەڵگەی کوردی ئەزانێ و بایەخی پێ داوەو ناڕاستەوخۆ بە کۆمەڵگەی پیاوسالاری سەلماندوە کە ژن داواکاری ماف و خواستی ڕەوای خۆیەتی و ئەتوانێ لەهەمبەر ناعەدالەتیەکانی سیستەمی پیاوسالاردا بوەستێ وخۆیان بۆ داهاتوێکی ڕوونتر ڕێک بخەنەوە بێنە ناو گوڕەپانی شوڕش دژی سیستەمی پیاوسالار.

کاک ڕەحیم دەنگی کپکراوی کرێکاران وکۆڵبەران بوو کە بەڕوونی لە فیلمەکانی دا دەری خستەوە .ئەو باس لەو نەهامەتیانە ئەکات کە خەڵکی کرێکار و زەحمەت کێش ڕۆژانە و شەوانە تووشی ئەبن و دەست و پەنجەی لەگەڵدا نەرم ئەکەن، من لەو باوەڕەدام ئەگەر کاک ڕەحیم ئێستا لە ناوماندا بوایەو لێمان بپرسیایە لەباری #کرێکاران و #کۆڵبەران وڵامی ئەو بەدڵنیاییەوە مەحکوومکردنی کوشتنی کۆڵبەران و داواکاری درانی حەقوززەحمەی دواخراوی کرێکارانی کوردستان و هەموو ئێران ئەبوو .
لەلایەن خۆمەوە سەرەخۆشی لە هەموو هونەرمەندان وهونەردۆستانی کوردستان و بەتایبەت بانەو هەروەها بنەماڵە و بەجێماوانی ئەو ئازیزە ئەکەم و هیوادارم هیچ کات لەژیانیاندا وەها کۆسپێکی کەنەبینن و خۆم بەشەریکی خەمیان ئەزانم

ڕێکەوتی 18 سەرماوەزی 2718 کوردی
@kolbarnews
#kolbarnews