کولبرنیوز | Kolbarnews

#ئارێس_زارعی
Канал
Новости и СМИ
Политика
Экономика и финансы
Социальные сети
ПерсидскийИранИран
Логотип телеграм канала کولبرنیوز | Kolbarnews
@KOLBARNEWSПродвигать
5,79 тыс.
подписчиков
13,3 тыс.
фото
13,4 тыс.
видео
8,16 тыс.
ссылок
اخبار را به اینجا بفرستید: @kolbar وب‌سایت: https://www.kolbarnews.com تلگرام: http://t.center/kolbarnews اینستاگرام: https://www.instagram.com/kolbarnews فیسبوک: https://www.facebook.com/kolbarnews1 توییتر: https://twitter.com/Kolbarnews
کۆبانی چرای گەشی عەفرین و هێمای تەسلیم نەبوونە

سەردەمی زوو دەسەڵاتدار و رژیمەکان بۆ راوورووت و خواردنی دەسرەنجی خەڵکی وڵاتێک، قشون کێشیان دەکردە سەر ئەو هەرێم و نیشتمانە و داگیریان دەکرد...

بەدوای تێکروخانی ئەستووندەکی تاوڵی کلونالیزمی ئوروپایی و ئەمریکایی و ژاپۆنیەکان لە ئاخری سەدەی هەژدە و سەرەتای نۆزدەوە، ستراتژی گۆڕا.
داگیرکەری راستەوخۆ جێگای دا بە دانانی حکومەتی جاش/بەکریگیراو شێوە. دەوڵەتی گوماشتە بەکورتی. ئێستا سەرمایەدار و هاومەرام و هاوبەرژەوەندیە سیاسی و نیزامیەکانیان بە شێوەی دوو فاکتۆ٫ دەوڵەتی خۆجیی ناسەربەخۆی دژ بە گەلی خۆ وە هاوکات نۆکەری بێگانە و داگیرکەر، نەقش و ئەرکی دەسەڵاتە ئیستعماریە کۆنەکەی خراوەتە ئەستۆ.

زل هێزەکان ئەمجارەش وەکوو رابردوو وەختێک بۆ پارە و سەرمایەی زیاتر دزین و سەریەکنان کەوتنە مڵومۆ، هەمدیسان ناوەندی رۆژهەڵات و زیاتریش کوردستانیان وەک قوربانی تاوانەکانی خۆیان دیاری کرد و تاعونی داعشی ئیسلامیان بە هاوکاری رژیمە فاشیستەکانی کەنداو، تورکیە و ئێران بەردایە گیان و ژینگەی خەڵکی شەکەت و زامداری ئێراق و کوردستان و سوریە.

بەڵام کۆبانی وەکوو نێزە چەقیە دڵی ئەو پیلانە چەپەڵ و نائینسانیە، و نەیهێشت مێژوو بە رەواڵی پێشوو بگەڕێتەوە. وەختێک داعشی زنجیر بۆ شلکراو لە ئەو پەڕی دڕندەییدا دەستی بە سەر هەر شوێنینکدا دەگرت، قەتڵ و تەجاوەز و تاڵانی وەکوو دیاری دەبر و پاشان وێرانە و سووتمانی لە پاش خۆی بەجێدەهێشت و کەس پێشی نەدەگرت، دنیا تاسا و ترس وەکوو پەردەی رەشی شەو خۆفی خستە جیهانەوە، کۆبانی ئاوساری کرد.
ژن و پیاوی ئازا و ئارمانخوازی یەکسانی باوەڕ بوونە دیواری پۆڵایینی دەوری شار و هەر شەڕوانێک نەخشی قەڵای شارێکی سەدەکانی پێشووی دەگێڕا. دژمن بە تانک و توێتا و تاوانبارترین بەشەرەکانیەوە سەنگەری وا ئاگرین و زەبری وا کوشەندەی نەبینیوو. لێکدالێکد سەری دەدرا بە شوورەی شاخی باڵا و باوەڕ و فیشەکی ئاخرین هیوا و ئەستێرەکانی بەرگریکاری کۆبانێدا.

کۆبانێ دڵ رەشترین جەلادەکانی سەردەمی ئەعلای تەمەدنی نیزامی دەسەڵاتداری دنیای لە خۆڵ و دوکەڵدا خنکاند و فووی بە فتیلەی ئەو جەنگە کەسیفە نوێیەی گاز و نەوت و هێژمونی سیاسی/نیزامیەی شەڕدۆستانی دنیا لەو مەڵبەندەداکرد. مستی کۆبانێ وای نەخشەرێژانی دابەشکردنی خاوەرمیانە گێژ کرد، بوو بە ستارتی کۆتایی هێنان بە داعشی سوارە تویتای ژاپۆنی و زرێپۆشی ئاڵمانی. هەر وەها بوو بە هەڵوەشێنەرەوەی نەخشە نوێکەی زلهێزەکان و قوڵە دیکتاتۆرە فاسیدەکانی ئەو ناوە بۆ تاڵان کردنی ناوچەکە بە سانایی.

کۆبانی بە وەستانەوەی بوو بە خۆشەویست ترین و بریندارترین شاری سەرکەوتوو بە سەر داگیرکەران لە مێژووی هاوچەرخدا.

با بە هاورێی کۆبانی تێبکۆشین بۆ رزگار کردنی عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی تری رۆژاوا و باکووری سووریە.
سەری رێز دەنەوێنین بۆ پارێزەرانی دڵ ئاگرینی کۆبانی و باڵای پڕ ئازاری ئەو شارە پڕ ئیفتیخارە.

#ئارێس_زارعی
@Kolbarnews

۱ی نوامبری ۲۰۱٨
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتوووژی کۆمەڵە TV لە گەڵ #ئارێس_زارعی ئەندامی شورای بەڕێوبەری کۆڵبەر نیوز لە سەر کوشتاری کۆڵبەران و کاسب کاران

#کۆڵبەر‌_نیوز
@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتوویژي aryenTV
له گه ل #ئارێس_زارعی
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری #کۆڵبەرنیوز
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاخرین هەواڵەکان لە سەر لێدان و تاڵان و کوشتاری کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردستان لە وتوووێژێکی تەلەویزیونی ئاریەن دا
لە گەڵ #ئارێس_زارعی

@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لێکدانەوەی #نەورۆزی_بەرخۆدان/خۆراگری و پشتیوانی بەرینی کوردستانی رۆژهەڵات لە مەقاومەتی #عەفرین ۱۳۹۷
#ئارام_مەلەکشا لە بەرنامەی ئەکتوێل لە ئاریان تی.وی لەگەڵ #ئارێس_زارعی

@kolbarnews
هێندێک بڵیندگۆ دەڵێن: حاکمانی تورکیە حەقیان بەدەستە کە منداڵانی هاوساڵی مناڵەکانی ئەوان دەکوژن! "چونکا تورکیە بەرژەوەندی خۆی دەپارێزێ".
لەو مەنتقە ناجوامێرانەدا ئەوانەش رەوان:

ـ رژیمی ئیسلامی ئێران حەقی خۆیەتی تێکۆشەری مافخواز "رامین حوسێن پەناهی" ئیعدام بکا٫ چونکا بۆ پاراستنی "بەرژەوەندیەتی"
ـ سەدادم و عەڵی شیمیایی مافی خۆیان بوو، هەڵەبجەیان قڕ کرد. بۆ "بەرژەوەندی"خۆیان بوو.
ـ قیادەی موەقەتە مافی خۆیان بوو رۆژێ مەقاشی ساواک بن و رۆژێ پێش سپای پاسداران کەون و راوی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵات بکەن. چونکا "بەرژەەندیان" لەوە دابوو
ـ ئەمریکا دەستی خۆش بێ بۆمبی ئەتۆمی لە هێرۆشیما و ناکازاکی دا، چونکا "بەرژەوەندی" لەوەدابوو...

لەم دەسگا فکری و سیاسیەدا هەر پەستی و بێ شەرەفی و جنایەتێک رەوا و حەقە، چونکا بۆ پارستنی "بەرژەوەندی" خۆتە!

پەیڕەوانی ئەو ئەقیدە و ئەقڵیەتە بووکەڵە فاشیستانێکن جیا لە مشت بۆ ناو دەم هیچی دیکە پارکیان ناکا. ئەربابەکەیان لە عەفرین بە مشتی بە هێزی گەلی ئازادیخواز، وڕ بوە کەوتۆتە دەستەنداز و ئەوانیش بۆ مێژوو دەبنە "راوەبەراز".

#ئارێس_زارعی

@kolbarnews