قەرزارە شەللاق وڵامی ئەو هەموو برینە
قەفەس، وڵامی ئەو هەموو فڕینە
بداتەوە
قەرزارە کەویر بە درەخت
چەقۆ بە خوێن
بازجووەکەم بە ڕاستگۆیی
دراوسێکەمان قەرزارە کە دراوسێ بێ
ئاو کە ئاو بێ و
قەرزاری جەنابی قازی، کە قازی بی
ڕۆژ لە هەوڵایە کە ڕووناک
بولبول لە هەوڵایە کە دەنگخۆش بێ
تۆ لە هەوڵای کە چی بی؟
زمانی عەداڵەتی گوڵ ڕووانە
پەلەوەر، فڕین
کامە زمانی عەداڵەتی تۆ جەنابی دادگا؟
ئاو گوێ لە تینوێتی
کلیل گوێ لە قوفڵ
کوا گوێی تۆ جەنابی عەداڵەت؟
پێویستە لامپ ڕووناکی ببەخشێ
وشە، تێگەیین
پێویستە ئاو سوکنایی
تۆ چی دەبەخشی جەنابی بازجوو؟
پەنجەرە دەخوازێ ببینین
دیوار دەخوازێ ڕاوەستین
تۆ چی دەخوازی؟
ئەتەوێ چەن پەنجەرە لە خۆما داخەم؟!
چەن چاو لە خۆما ببەستم؟!
چەن گوێ لە خۆما کەڕ و
ئەتەوێ چەن زمان لە خۆما لاڵ بم؟!
من زمانی تۆ دەزانم کە بازجوومی
زمانی ئاگر کە سووتانە
تەور کە بڕینە و
لافاویش کە خنکانە
پەنجەرە درکاندنی دیوارە
فڕین، درکاندنی قەفەس
منیش درکاندنی(درکێنەری) تۆ
ــــــــــــــــــ
#ئارام_فەتحی #ڕاوێژیسمMe bişopînin:
@Rawezhism