🌼pişko yasînî🌼

Channel
Logo of the Telegram channel 🌼pişko yasînî🌼
@pshko_yasini60Promote
489
subscribers
بەفر و گوڵ هۆنراوە و دیکلەمەکانی پشکۆ یاسینی pişko yasînî
مەشخەڵی یاد

بە ڕێگا کۆنەکەی پارا
بە مەشخەڵێ ئەندێشەوە
دێینەوە سەر گڵکۆی تازە
بە کۆڵێ زام و ئێشەوە

شەپۆلی دڵ بەڕێوەیە
بەرەو گڵکۆی پشت ئاوایی
کاروان بێدارە ڕێ دەبڕێ
تا دوا ترووسکە و تارمایی!

لەگەڵ بەرامەی مێخەکا
چەپکێ سۆزی فرمێسکی گەش
دەپژێنین بە سەر مەزارا
بەشکەم زەوی بێتەوە کەش!

شەتڵی دڵی پڕ ئەشقیا
لە لێوار دێراوی گڵکۆ
شین بوو بە ئەسری ئازیزان
له دەوری یەک بوو ون گوڵ کۆ!

لە نێو ئەم خاکە پیرۆزە
گلارەی چاوێ نێژراوە
بۆیە بۆ هەر کوێ دەڕوانم
ئازیزێکم لەبەر چاوە!

دیسانەوە لە کوێستانا
دەخوێنین گۆرانی و ستران
لە نێو مێرگۆڵانی یادت
بە ئەشقی خاکی کوردستان

پشکۆ یاسینی

۱۰ ی گەڵاڕێزان ۲۷۲٤_کۆننەڵان

پێشکەش بە ڕۆحی شۆڕەسواری ئەدەبیاتی کوردی مامۆستا جەلال مەلەکشا، ساڵڕۆژی کۆچت بەرز ڕادەگرین،  یاد و هزرت بەرز و پیرۆز و هەرمان بێت.

🆔 @pshko_yasini60
Audio
🎤

وتاری بە نرخ و سەرنجڕاکێشی
خاتوو #کولسووم_عوسمانپوو
و
خاتوو #بەیان_عەزیزی

لە کۆڕی:
ژن لە ئاوێنەی شێعردا...

@pshko_yasini60
هەواڵت گوڵ، لە با و باران دەپرسم
لە ئەستێرە و لە کۆساران دەپرسم

بە دەردی من مەگەر پاییز بزانێ
لە فرمێسکی گەڵای داران دەپرسم!

                      پشکۆ یاسینی


@pshko_yasini60
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پاییز

دیکلەمە: ئومید لال

هۆنراوە: پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60
پاییز🍂

پڕووشەی وردی گەڵایە
دەمە و ئێوارەی پاییزە
زەردەپەڕی چەم و چیا
زایەڵەی زامی ئازیزە

پشکۆ یاسینی


تاڤگەی بیشه لوڕستان
[وێنەگر: فەرهاد کولیوەند]

@pshko_yasini60
Audio
نەبیسراو.

شرۆڤەیەکی بە نڕخ لە سەر بارانە لە ماڵی حسامەدین ئەمین کوردستانی، سنە.
تۆمار کردن: پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60
ناو و یادت هەرمان.

لە خزمەت شاعێر و نووسەری دڵسۆز و ڕووڕاست و بلیمەت حسامەدین ئەمین سنە، ماڵی خۆیان.

@pshko_yasini60
🌑شەم سووتا بولبول و پەروانە نووستن وەی لە من
تفڵی دڵ بێدار و من هەر لایەلایەی بۆ دەکەم

بە داخ و کەسەرێکی زۆرە و کەسایەتی گەورەو دڵسۆز #حسامەدین_ئەمین_کوردستانی کەسایەتی دڵسۆز، شاعیر، نووسەر، زانا و چالاکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

بەو بۆنەوە بەو پەڕی پەژارەوە سەرخۆشی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و شاعیران و نووسەران و هونەرمەندان و ماڵباتی ئازیزان دەکەم، ڕۆحیان شاد بێ و خوای گەورە سەبووری هەموولایەکمان بدات.

پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60
◾️مامۆستا حسامەدین ئەمین کۆچی دوایی کرد


▪️مامۆستا حسامەدین ئەمین کەسایەتی دڵسۆز، شاعیر، نووسەر، زانا و چالاکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کوردستان و سنە کۆچی دوایی کرد.

▪️ڕێ و ڕەسمی بەخاک سپاردن لە بەشی هونەرمەندانی قەبرستانی بەهەشت محەممەدی شاری سنە
@tajlilkurdistan
پاییز🍂

پڕووشەی وردی گەڵایە
دەمە و ئێوارەی پاییزە
زەردەپەڕی چەم و چیا
زایەڵەی زامی ئازیزە

هێشووی گوارەی شۆڕی دار مێو
پڕ لە شیرینی ژیانە
هێلانەی چۆڵی سەر گۆییژ
ڕاز و زەنای ژین و ژانە

سێوی وەریو لە نێو کانی
بۆ و بەرامەی عەتری یارە
ئەستێر لێوڕێژی سۆزی باخ
پڕ لە تاسەی دوا دیدارە

ماڵئاوایی لە ئاوایی
باخێ ئاوا بوونی پێوە
زرینگەی دوایین نیگای نیگار
خۆری داچووی داوێن کێوە

مەلی کۆچەر بە پۆل نیشتوون
لە لێواری چۆم و ڕووبار
دەبێ زستان چۆن تێپەڕکەن
بە تاسەی ئامێزی بەهار

بۆنی خاک و نمەی باران
خۆشترین بۆنی سەرزەوی
گەڵاڕێزانی باخە سێو
زیاتر دەکات ژانی ئەوی

لە سێ کوچکەی بیرەوری
بڵێسەی دێ پشکۆی یادێ
مانگەشەو نوقمی هەور ئەبێ
بێدەنگ دەڕوا ئەمشەو یا دێ!؟

پشکۆ یاسینی

گۆلاو، کانی شوانان
٤ی ڕەزبەر ۲۷۲٤


@pshko_yasini60
Hama Rawf karkuki FM 03.wav
81.6 MB
پاییز

مێلۆدی: حەمەڕەئوف کەرکووکی
موزیک:  خەلیل عەبدوڵڵا
شێعر: پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پاییز

مێلۆدی: حەمەڕەئوف کەرکووکی
موزیک:  خەلیل عەبدوڵڵا
شێعر: پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60
‍          🍂 پاییز 🍂

شنە بای ساردی ئێوارەی پاییز        
بۆچی دڵتەنگی بو کامە ئازیز            

تۆش وەک من دەستی باهۆز و خەزان
بە باڕێزەی گوڵ دڵتی هەڵتەزان   

تۆش داری هیوات گەڵای وەریوە  
کۆچی ئازیزان جەرگتی بڕیوە     

هەواران چوڵ و ئاوا بوو زەردە  
هەر من و پاییز دڵمان پڕ دەردە  

شەوە و دەروونم پڕ لە سریوە 
ئەستێرەی خۆزگەم تینووی زریوە

مانگ وا چارشێوی شەوی پۆشیوە
سیخوار و شەختە دنیای تەنیوە   

هەواران چوڵ و زەردە بوو ئاوا 
هەر من و پاییز چاومان پر ئاوە  

پاییزی خەمین پاییزی خەمین   
وەرە هەر دووکمان با بە کوڵ بگرین

تۆش بە وێنەی من دڵت بوو تۆتۆ 
تۆ بۆ من بگری من ئەگریم بۆ تۆ!

        پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60
🍂ئەوینە هۆی تەلی تاری لەریوم
لە حەیران و لە ئازیزێی غەریوم

نییە تەئسیری پاییز و خەزان بۆم
ئەمن پێشتر بە دەست باهۆز وەریوم!🍂

پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60
5_1104292789665268395.ogg
1.9 MB
پایزە و پایزە

شێعر: سادق هەوشاری

گۆرانی مامۆستا ناسر ڕەزازی

@pshko_yasini60
Audio
پەپوولە

ئاواز: مامۆستا حەسەن زیرەک
دەنگ: جەلیل زیرەک
هۆنراوە: پشکۆ یاسینی

۱٨ ی خەرمانان ۲۷۲٤

@pshko_yasini60
پەپوولە

پەپوولەی وێڵی کۆسار و کانی
ئەوینداری گوڵ ئاشقی جوانی

سەرمەستی شیلەی گوڵ و گوڵزاری
گوێبیستی سۆزی پاکی ڕووباری

پەپووڵەی جوانی نێو ژینگە و زەنوێر
لە خۆشەویستیت ڕۆحم نابێ تێر

لانەی ڕازاوەی مەلان ئەبینی
ئاوێتەی پاکیی کانیی ئەوینی

ئەنیشی لە سەر هێرۆ و هەڵاڵە
شمشاڵی ژینت شنەی شەماڵە

خۆزگەم بە خۆت کا پەپوولەی نەخشین
لە سەر کانی و باخ بەسەر ئەبەی ژین

بەهاری تەمەن خۆزگە وەکوو تۆ
لە ئامێزی گوڵ ئەینامە گڵکۆ

پشکۆ یاسینی

@pshko_yasini60
Telegram Center
Telegram Center
Channel