پەپوولە
پەپوولەی وێڵی کۆسار و کانی
ئەوینداری گوڵ ئاشقی جوانی
سەرمەستی شیلەی گوڵ و گوڵزاری
گوێبیستی سۆزی پاکی ڕووباری
پەپووڵەی جوانی نێو ژینگە و زەنوێر
لە خۆشەویستیت ڕۆحم نابێ تێر
لانەی ڕازاوەی مەلان ئەبینی
ئاوێتەی پاکیی کانیی ئەوینی
ئەنیشی لە سەر هێرۆ و هەڵاڵە
شمشاڵی ژینت شنەی شەماڵە
خۆزگەم بە خۆت کا پەپوولەی نەخشین
لە سەر کانی و باخ بەسەر ئەبەی ژین
بەهاری تەمەن خۆزگە وەکوو تۆ
لە ئامێزی گوڵ ئەینامە گڵکۆ
✍ پشکۆ یاسینی
@pshko_yasini60