View in Telegram
بلوطبانان پا به ركاب
دانیشتنی هاوبەشی بەڕوپارێزانی پاسکیڵ سوار، ژینگە پارێزان، فەرمانبەرانی دارستان و گووندنشینەکان لەم کۆبوونەوەدا کە بە پێشنیاری دایرەی دارستان و بەڕووپارێزانی پاسکیل سوار و بەشداری ژینگە پارێزان بە میوانداری موختاری ئاوایی بانەزێڕی سەردەشت، بەڕێوە چوو؛ کاریگەری دارستان و لێکەوتنەکانی کاولکاری، شێوازی بەرەنگاری کاولکاران و هەروەها هەنگاوەکانی یەکگرتن بۆ پاراستانی شوناسی نەتەوەیی هاتەبەر باس و شڕۆڤە و لە کۆتاییدا؛ ڕابوون بە بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی لایەنەکان، بوو بە خاڵی بە هێزی ئەم کۆڕبەندە. شایەنی باسە، گەرچی لەم دەڤەرە ڕێژەیەکی زۆر بن بڕکردنی دارستان و قاچاخی دار گوزارشت کراوە، بەڵام زێدەتر لە 95 لە سەر 100ی خەڵکی ئەم دەڤەرە، پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرەنگاربونەوە ی کاولکاران و هەروەها هاوپەیمانی ژینگەپارێزان بۆ پاراستنی دارستان دەربڕی و تەرکیزیش کرایە سەر شێوازی پاراستنی سامانە سروشتیەکان و تەنانەت نەهێشتنی ڕاو و ئاسانکاری بۆ ژیانی ئاسایی باڵەندە و ئاژەڵ و سەرجەم گیاندارەکانی ناو ژینگە و دارستان. لە کۆتاییدا بڕیاردرا، ئەم دانیشتنە بە پێز و لێواو لێو لە داتای تێگەیشتن بەردەوام بن.
@oaktree_loverbikers
Share
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily
Start