View in Telegram
🔻 ئیلحاد و خۆکوشتن 🔹مولحیدەکان هەمیشە باس لەو خۆشی و بەختەوەرییە دەکەن کە لە کاتی وازهێنانیان لە ئەفسانەی ئاینەکان و خورافاتەکانی ئیمان، لە باوەشیان دەگرێت! ⬅️دەڵێن باوەڕداران خۆیان بە دینەوە بەستووەتەوە و خۆیان لە چێژەکانی ژیان بێ‌بەش کردووە. لە کاتی بەدواداچوونی زانستی و ڕاستەقینەی ئەم ئیدیعایە -ئەم گروپە چەندە بانگەشەی زانستی بکەن- درۆ و فریودانیان دەبینین: 🔹لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی 2002 لە لایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ خۆپاراستن لە خۆکوشتن (International Association for Suicide Prevention (IASP)) ئەنجامدراوە، کە لەلایەن Jose Manoel Bertolote، ڕێکخەری بەشی تێکچوونی دەروونی و مێشک لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ئەلێکساندرا فلیشمان، پسپۆڕی دەروونناس لە هەمان توێژینەوە ئەنجامدراوە، ئاشکرای کردووە کە بێدینەکان بێ‌هیواترین کەسن و زیاتر تووشی خۆکوشتن دەبن لە چاو ئەوانی تر؛ چونکە ئەوان بەبێ هیچ ئامانجێك دەژین لەکاتێکدا موسڵمانان کەمترین ڕێژەی خۆکوشتنیان هەیە کە نزیکە لە سفر!!! 🔗 لینکی ئەم توێژینەوەیە: iasp.info/pdf/papers/Bertolote.pdf 🔹 توێژینەوەیەکی دیکە کە لە ساڵی 2004 ئەنجامدرا؛ لە گۆڤاری دەروونی ئەمریکی «American Journal of Psychiatry» بڵاوکرایەوە و ئەم ئەنجامانەی خوارەوەی هەبوو: 1⃣ ڕێژەی خۆکوشتن لە نێو بێ‌دینەکاندا بەرزترین ڕێژەی مومکینە! 2⃣ ڕێژەی خۆکوشتن لەنێو کەسانی سینگڵدا لە بەرزترین ئاستدایە 3⃣ ڕێژەی خۆکوشتن لەو کەسانە کەمترە کە منداڵیان زیاترە 4⃣ مولحیدەکان زیاتر دوژمنایەتیان لەگەڵ ئەوانی تردا هەیە 5⃣ مرۆڤی باوەڕدار کەمترین ڕێژەی تووڕەیی و دوژمنایەتی و شەڕکەری هەیە 6⃣ ئاین یارمەتیی مرۆڤ دەدات بارگرانی کێشە و سەختییەکانی ژیان هەڵبگرێت و تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییە جۆراوجۆرەکان کەم دەکاتەوە 7⃣ مولحیدەکان خاوەنی زۆرترین داڕمانی کۆمەڵایەتین؛ لەبەر ئەوەی هیچ پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتییان نییە؛ لەبەر هەمان هۆکار خۆکوشتن بە لایانەوە ئاسانترە. 8⃣ ئەم توێژینەوەیە بەو ڕاسپاردە کۆتایی هات کە: کولتووری ئاینی چارەسەرێکی گونجاوە بۆ دیاردەی خۆکوشتن. سەیر لەوەدایە بتوانین ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دژی مەسیحییەکان و ڕەهبانیەتی خۆدروستکراویان بکەینە بەڵگە. 🔗 لینکی ئەم توێژینەوەیە: ajp.psychiatryonline.org/doi/abs/10.1176/appi.ajp.161.12.2303 🔹ئەم دوو لێکۆڵینەوەیە بەسە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم بانگەشەیە. بەڵام دەتوانرێت ئاماژە بە هەندێک ئاماری ماڵپەڕی گالۆپیش بکرێت: ⬅️ڕێژەی خۆکوشتن لە وڵاتانی دەستگرتوو بە ئاینەوە کەمترە. In More Religious Countries, Lower Suicide Rates. 🌐gallup.com/poll/108625/more-religious-countries-lower-suicide-rates.aspx ⬅️ڕێژەی خەمۆکی لای کەسانی دەستگرتوو بە ئاینەوە زۆر کەمە. Very Religious Americans Report Less Depression, Worry. 🌐gallup.com/poll/144980/Religious-Americans-Report-Less-Depression-Worry.aspx ⬅️ئەو ئەمریکییانەی زیاتر دەستگرتوون بە ئاینەوە، ژیانێکی تەندروستتر بەڕێوە دەبەن لە چاو هاوتاکانیان کە کەمتر دەستگرتوون بە ئاینیان و ئەوانەش کە بێ‌دینن. Very religious Americans are more likely to practice healthy behaviors than those who are moderately religious or nonreligious. 🌐gallup.com/poll/145379/Religious-Americans-Lead-Healthier-Lives.aspx 🔸ئای خۆزگە واز لە بانگەشەی ئەم بەختەوەرییە درۆینە بێنن؛ چونکە سوێند بێت بە خودا درۆی ئەم بانگەشەیە ڕوون و ئاشکرایە. ئامادەکراوە لە لایەن: ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان 📑 وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily