View in Telegram
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
بێ باوەڕانی داعشی.pdf
🔹زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبین که هەندێك كەس دەڵێن پێشوتر موسڵمان بووین و پیشوتر نوێژمان دەکرد، بەڵام بە هۆکاری تاوانەکانی داعش و ئاشنابوون به سروشتی ئەم ئاینە، بێ‌باوەڕ بووین؛ بێگومان داعش لێرەدا بیانوویەکه بۆ بێ‌باوەڕبونیان بە خودا نەك ئامانجی سەرەکی. ئەگەر بە هۆی تاوانەکانی داعشەوه وازت له ئيسلام هێناوه، کەواته بۆچی رێگای دوورترتان هەڵبژاردووه؟ مەبەستم ئەوەیە بۆچی لە پێناو تاوانەکانی داعش نكۆڵى له بوونی خودا و حەقیقەتی هەموو ئاینەكانتان كردووه؛ لە کاتيكدا دەزانين داعش تەنها خۆی داوەته پاڵ ئیسلامەوه؛ واتە تێگەیشتنێکی هەڵەیە لە ئيسلام، كەواته بۆچی نکۆڵی لە ڕاستێتی تێکڕای ئاینەکانی دیکە دەکەن؟ بۆنمونە بۆچی وەك ئاینی بودا، یاخود كونفۆشێوس مەیلت بە عیرفانی خودا نییه؟ 🔹ئەگەر به هۆکاری کوشتن و کوشتارەکانی داعشەوه نكۆڵیتان لە بوونی خودا کردووه، کەوایه بۆچی به هۆکاری تاوانەکانی ئەمریكا نكۆڵيتان له دیموکراسی نەکردووه؟ یاخود بۆچی به هۆکاری تاوانەکانی کۆمونیستەکان و لایەنگرانی مائو بۆ سەر مرۆڤایەتی بە پێی بانگەشەی بێ‌باوەڕان هێڵی پوچەڵێتی ناکێشن؟ ئەسڵەن بەهای مرۆڤێك لای ئیوه چەنده که بەم شێوازه لەپێناو کوشتنیدا گوێی جیهانتان کەڕ کردووه؟ ئەگینا ناكۆكی لە پێناو مانەوە، مافی بەهێزتره؛ بۆچی هەوڵی ئەوە نادەن خۆتان لەگەڵ یاسای دارستاندا بگونجێنن؟ مەگەر لە تێڕوانینی ئێوەدا مرۆڤ پاشماوەی کیمایی نییه؛ لەنێوچوونی پاشماوەی کیمایی بەم ئەندازەیه هات و هاواری دەوێت؟ ئەسڵەن لە تێڕوانینی بێ‌باوەڕێك تاوان و کوشتار چییه و ڕێگری ڕەوشتی بۆ ئەنجام نەدانی ئەم کردەوانه له کوێوه هاتووه؟ 🔸بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە، تاوەکو کۆتایی ئەم نووسراوە بخوێنەوە…
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily