View in Telegram
🔻ڕەخنە لە گومانەکان سەبارەت بە سزای خودا 🔹لێهاتووی ئەو سەردەمە لە کاتێکدا دەمارەکانی بەرز ببوونەوە، ڕووی لە من کرد و بەو پەڕی متمانەوە بە حوکمدان و شیکارییەکەی لە بابەتەکاندا -وەک ئەوەی متمانەی پێغەمبەرانی هەبێت یان کەمێک زیاتر لەوە-، وتی: «بە لای منەوە قبووڵکراوە کە خودا سزای مرۆڤ بدات لە بەرامبەر ئەنجامدانی ستەم لە بەرامبەر بە کەسانی دیکە؛ بەڵام سزادانیان لە بەرامبەر دانپێدانەنانیان بە “توحید الربوبیة”، “توحید الٲلوهية”، “توحید العبودية” و پاکڕانەگرتنی، قابیلی قبووڵ نییە؛ هەرچەندە ئەم دانپێدانەنانە بگەڕێتەوە بۆ خۆبەزلزانی و نکۆڵیکاری!» 🔹وتم: کاکی لێهاتوو! هۆکاری ئەم جیاوازییە چییە؟! بە متمانەیەکی تەواوەوە وەڵامی دایەوە: ئایا تاوەکو ئەم ئاستە دانپێدانەنان بە “توحید الربوبیة”، “توحید العبودية” لە لایەن مرۆڤەوە ئازاری دەدات؟! وەک ئەوە وایە کە بە تامەزرۆییەوە و پێویستی بەم دانپێدانە و عیبادەتە بێت و ئەمەش لەگەڵ پێگەی پەروەردگارییەکەیدا ناگونجێت. ئەشکەنجەدانی مرۆڤ لەسەر ئەو ستەمەی بەرامبەر برا مرۆڤەکانی کردوویەتی، جێگای قبووڵ و تێگەیشتنە بەڵام سزادانیان لەسەر نەپەرستنی، نیشانەی کەموکورتی و پێویستی پیشان دەدات!!  🔹وتم: ئایا دەزانن بە چ بەڵگە و هۆکارێك خوای گەورە سزای مرۆڤ دەدات لەسەر ئەو ستەمەی بەرامبەر بە براکەی بە ڕەوای دەبینێت؟ لە سەرەتای پرسیارەکە -بە حاڵەتی ڕابواردنەوە- چەند پێکەنینێکی کرد و وتی: بەڕێزتان ڕوونکردنەوە بدەن! وتم: هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەو پەروەردگارێکە خاوەنی زاتییە و پێی خۆشە ئەوانە جێبەجێبکات. وتی: مەبەستت چییە؟ وتم: ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە کە یەکێک لە سیفەتە سروشتییەکانی خودا دادپەروەری و حەق و حیکمەت و داناییە؛ بۆیە ناعەدالەتی لە بەندەکانی قبوڵ ناکات و بەهۆیەوە سزایان دەدات. ئەمانە سیفەتە سروشتییەکانی ئەون کە لەسەر بنەمای ئەوان ڕەفتار دەکات و نیشانەی کامڵبوونیەتی. وتی: جوانە... ئەمە هەمان مەبەستی منە! وتم: بەڵام قبوڵکردنی ئەم قسەیە، شایەتیدانە لە دژی خۆت. وتی: چۆن؟! وتم: چۆن دەتوانی داوا لە کەسێک بکەیت کە سیفەتە زاتییەکانی دادپەروەری و حەق و دادگەری و داناییە؛ گەورەترین گرفتی نکۆڵیکردن و ئینکاری، واتە خۆشنەویستنی خوا و گەورەدانەنانی و گوێڕایەڵی‌نەکردنی قەبووڵ بکات؟! ئێستا کە خوا لە نەبوونەوە ئەوانی هێناوەتە بوون و نیعمەتەکانی ڕووکەشی و نا ڕووکەشەکانی پێ بەخشیون؟! 🔹بە هەمان شێوە چۆن ئەم سیفەتە زاتییانە پێشوازیکردنی ستەمکردنی مرۆڤەکان نییە لە بەرامبەر مرۆڤێکی دیکە؛ ئینکاری لە لایەن مرۆڤەوە قبووڵ ناکەن و لێی ڕازی نین؛ ئایا ئەم وتەیەی خوای گەورەتان نەبیستووە کە فەرموویەتی ▪️{إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ} [الزمر: 7] ▫️واتە: «ئەگەر سپڵە و بێ‌باوەڕ بن، ئەوا بێگومان خوا بێ‌نیازە لێتان؛ خوا ڕازی نییە بە کوفری بەندەکانی.» بۆ چەند ساتێک بێدەنگ بوو و پاشان وتی: ئەوەی مەبەستتە ئەوەیە کە داواکاری خودا بۆ عیبادەت لە بەندەکان هیچ پەیوەندییەکی بە پێویستی و هەژارییەوە نییە -و بە پێی سیفەتە کامڵ و سروشتییەکانی- و پەیوەندی هەیە بە دۆستایەتی و خۆشەویستی خوداوە؛ سەبارەت بە دادپەروەری و حەق و ڕازی نەبوونی ئەو لە ئینکار و نەزانی؛ هەر چەندە ئەم ئینکارییە هەرگیز زیانی پێناگەیەنێت؟ وتم: بەڵێ ڕاستە؛ کاتێک لە سزادانی مرۆڤ بە هۆی ستەمکردنییەوە بەرامبەر بە مرۆڤێکی دیکە، خوات بێپێویست زانیوە لە خەیاڵتدا، ئەم کارەت گەڕاندووەتەوە بۆ سیفاتی کامڵبوون و سیفاتی زاتی لە دادپەروەری و حیکمەتەکەی؛ هەروەها ئەوەت بە هەژار لێک نەداوەتەوە، ڕێک ئەم لێکدانەوە و ئاڕاستەکردنە لە سزادانی ڕاستە بۆ ئەو کەسەی کە ئینکاری و نکۆڵی لە پێگەی پەروەردگارێتی “الربوبیة” خوا دەکات. ▪️درێژەی هەیە…
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily