View in Telegram
🔴ڕای بێ‌باوەڕان لەسەر ڕووداوە جیاوازەکان 🌐هەواڵ: کەسێک کوژرا. 🔹کاردانەوەکان: ئەم پێکهاتە لە بنەڕەتدا خراپە، ئاین خراپە، مرۆڤە دیندارەکان هەموویان گەندەڵن! 🌐نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئەمریکا ساڵانە 50 هەزار ژن لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە دەکوژرێن! 🔹کاردانەوەکان: باشە ئاخر لە هەموو شوێنێک دەروون تێکچو و بکوژ هەیە، سروشتییە! 🌐هەواڵ: باوکی کچێکی تەمەن 13 ساڵ بووە ڕێگر و بەربەست لەوەی کچەکەی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 35 ساڵدا بکات. 🔹کاردانەوەکان: ئێمە جیهانی سێیەمین! شەرەف واتای چییە؟ هەموو خەتای پیاوانە کە ناهێڵن ئێمەی ژن چێژ لە ژیان وەربگرین! ئێوە تێناگەن خۆشەویستی مانای چییە؟ بیروباوەڕە دواکەوتووەکان! 🌐هەواڵ: باوکی کچێکی تەمەن 13 ساڵ ڕازی بوو بە هاوسەرگیری کچەکەی لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 35 ساڵ. 🔹کاردانەوەکان: ئەمە جیهانی سێیەمە! ئەمە هێشتا پێنەگەیشتووە... نەک هەر بە منداڵی بدرێتە شوو... خەتای ئیسلامە... بیروباوەڕە کۆنە دواکەوتووەکان! 🌐هەواڵ: کچێکی تەمەن 13 ساڵ لەلایەن باوکیەوە کوژرا. 🔹کاردانەوەکان: دونیای سێیەم ئەو شوێنەیە کە باوکێک کچەکەی دەکوژێت! نە بە توندوتیژی دژی ژنان، نە بە ئیسلام، سڵاو لە ئازادییە لەسەرخۆکان! 🌐هەواڵ: بکوژ لەسێدارەدرا! 🔹کاردانەوەکان: نە بە سێدارەدان، نە بە تۆڵەسەندنەوە! یاساکانی ئیسلام 1400 ساڵ لەمەوبەر بەسەر عەرەبەکان و ئێستاش بەسەر خەڵکی سەدەی بیست و یەک جێبەجێی دەکەن. ئەمە وەحشیگەری بیابانەکانە. نەخێر بۆ ئیسلام! 🌐هەواڵ: بکوژ لەسێدارە نەدرا! 🔹کاردانەوەکان: نیشاندانی کوشتن لە ئیسلامدا ئازادە، هەر باوکێک هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت کچەکەی بکوژێت و پاشانیش لەسێدارە نەدرێت، سەرزەمینی ئیسلامی بەهەشتە بۆ پیاوە بکوژەکان... 🌐ساڵانە 60 ملیۆن کۆرپەی نێر و مێ بە دەستی ژنان لە جیهاندا دەکوژرێن! 🔹کاردانەوەی فێمینیستەکان: ئەوە مافی ئێمەیە... ئەوە جەستەی خودی ئێمەیە.. ئەو پێی خۆش بووە منداڵەکەی بکوژێت... چ پەیوەندییەکی بە کەسی دیکەوە هەیە؟؟ وەرگیراوە لە کەناڵی تلیگرامی «نبرد رسانه» 📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Telegram Center
Telegram Center
Channel