View in Telegram
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻
میدیاكان و یاری زاراوەکان: بناژۆخوازی(بونیادگەرایی) چییە؟
🔹
ئەگەر بۆ ماوەی 50 ساڵ لە میدیاکاندا کارێکی چاک ئیدانە بکرێ، ئەنجامدانی ئەو کارە ناشرینتر دەردەکەوێت لەوەی کە بیەوێت کارێکی ناشیرین ئاسایی بکرێتەوە و برەوی پێ بدرێت و ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی جیهان بە باشی دەزانن. زاراوە دروست دەکەن و لە بەیانییەوە تا ئێوارە لەناویان دەبەن؛ ئەمە بەسە بۆ لاساییکەرانی سەردەمی مۆدێرنیزم کە لە هەموو وشەیەکدا گیاندارێکی دڕندە ببینن!
🔹
لە میدیاکاندا دوو زاراوە زۆر دەبیستین؛ یەکێکیان بناژۆخواز و ئەوی دیکەیان توندڕەوی. زۆرێک لە نەزانەکان لە چوارچێوەی ئیدانەکردن و لەناوبردنی دژایەتیکاران ئەم دەستەواژانە دووبارە دەکەنەوە؛ بەبێ ئەوەی تێبگەن کە مانای چییە و بزانن بناژۆخوازی چییە و بۆچی دەبێت خراپ بێت. هەروەها بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە توندڕەوی چییە و چۆن دەپێورێت.
🔹
لە پێناسەی بناژۆخوازیدا (Fundamentalism) هاتووە کە "بریتیە لە پابەندبوونی بێ درێغیکردنی کۆمەڵێک بیروباوەڕی کەمنەکراوە" [1].ئەگەر کەسێک بڵێت ئیسلام مافێکی ڕەهایە من هیچ گومانێکم نییە لە ڕاستییەکەی و ئامادە نیم بە تەحریف (گۆڕینی واتا ڕاستەکەی بۆ واتایەکی ناڕاست)، یاخود تەعتیل (پەکخستنی واتاکەی) هەندێک لە حوکمەکانی دەستبەرداری پەیڕەوکردنی ببم، لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەو کەسێکی بناژۆخوازە. لێرەوە ڕوون دەبێتەوە کە هەموو موسڵمانێک دەبێت بناژۆخواز بێت چونکە قبووڵکردنی هەندێک ئیسلام و قبووڵنەکردنی هەندێکی تر ڕەفتارێکی ناژیرانە و دژبەیەک و هی کەسێکی ژیر نییە! خوای گەورە فەرمویەتی:
▪️
{أفتؤمنون ببعض الكتاب وتكفرون ببعض} [البقرة: 85]
▫️
«ئایا باوەڕ بە هەندێک لە تەوڕات دەکەن و کوفر بە هەندێکی دیکەی دەکەن؟» وە جێگای سەرنجە ئەوەی لە هۆکاری دابەزینی ئەم ئایەتە بووە؛ بۆ بێباوەڕان و مولحیدەکانی ئەمڕۆش بوونی هەیە! شێخ سەعدی بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی ماناداری نێوان ئەم ئایەتە و ئایەتی دواتر دەڵێت «لە بەردەوامیدا خوای گەورە ئاماژەی بەو خاڵەکردووە کە بووەتە هۆی ئەوەی کوفر بە هەندێک لە کتێبەکان بکرێن: {أولئك الذين اشتروا الحياة الدنيا بالآخرة} [2] واته: ئەو ناپاکانەن هیدایەت و ڕێنموونییان بە ڕێبازی چەوت و گومڕایی فرۆشت و ڕێبازی ڕاست و دروستیان دۆڕاند»؛ وە زۆرێک لە سەردەمی ئێمەدا ئەم کارە دەکەن، بۆ ئەوەی ئەوانی تر وەک ڕۆشنبیر بیانبینن یان خۆیان لە سەرزەنشتکردنی بێباوەڕان ڕزگار بکەن! ئایا لە کافرەکان دەترسن و دەیانەوێت ڕازییان بکەن؟ خوای گەورە فەرموویەتی:
▪️
{فالله أحق أن تخشوه إن كنتم مؤمنين} [التوبة: 13]
▫️
«خوای گەورە لە پێشترە لێی بترسن ئەگەر باوەڕتان هەیە» هەروەها فەرموویەتی:
▪️
{والله ورسوله أحق أن يرضوه إن كانوا مؤمنين} [التوبة: 62]
▫️
«خوا و پێغەمبەرەکەی شایستەترن لە خۆیانیان ڕازی بکەن!».
▪️
درێژەی دەبێت…
Share
Telegram Center
Channel
Join