View in Telegram
🔸بۆیە شوێنکەوتنی ئارەزووە نەفسانییەکان گۆڕاوە بۆ گومان! دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆرم لە بەدواداچوونی گومانەکاندا بەسەر برد بۆم دەرکەوت کەسانێك حەزیان بە هوای نەفسانی هەیە، کە بەبێ بەڵگە گریمانەیان بە دروستیی ئاین کردووە؛ دواتر وا گریمانە دەکەن کە دروستی ئایینەکە بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ هەوای نەفسانی! دواتر ئەگەر ئاینەکە لەگەڵ هەوا نەفسانییەکان نەگونجا، ئەوا عەیبێکی لێ دەدۆزنەوە و ئەم بەڵایە کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە بەهۆی هەندێک حوکمەوە لە دین ڕادەکات بۆیە جگە لە مامەڵەکردن لەگەڵ گومانەکان پێویستە بنەمای گەندەڵیش بە وردی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت؛ چونکە خۆبەزلزانین و گرنگی نەدان بە بەڵگەکانی دروستیی وەحی، کە لە دەرەوەی بازنەی شەهوەت و ئارەزوو و هەوانەفسانییەکان و خەیاڵەکانیاندایە کە ئەم بابەتانە دەکەنە فەرمانڕەوای وەحی. ⬅️ڕاستییەکە ئەوەیە، پێویستە خەیاڵی کۆمەڵایەتی مرۆڤ ملکەچی وەحی بێت نەک حاکم بێت بە سەریەوە؛ ئەگینا ئەگەر وەحی بەکارنەهێنین بۆ ڕاستکردنەوەی خەیاڵەکانمان و ملکەچی ئەفسانە ناعەقڵانییەکانی وەک ئازادی ڕەها و یەکسانی ڕەها و گەیشتن بە بەهەشتێکی زەمینی (وەهم) ببین، ئیدی سوودی وەحی چییە؟! 📜نوسینی: “خلیفی” 📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Telegram Center
Telegram Center
Channel