View in Telegram
ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
🔻
پرسیار نییە، بەڵکو تێکچوونی بیرکردنەوەیە!
🔹
زۆرێك لە پرسیار و گومانەکان لە بیرکردنەوەی ناڕێکەوە سەرهەڵدەدەن، بەوشێوازەی کە دەزانن پرسیار دەکەن: - بۆچی فڵان حوکم لە ئیسلامدا بەمشێوازە و بەوشوازەیە؟ - بۆچی ئەم حوکمە نامرۆڤانەیە؟ - بۆچی ئەو حوکمە پێچەوانەی مافی ژنانە؟ وە ئەمەیان کردووەتە پەیژەیەك بۆ پاساو هێنانەوە بۆ کوفر یاخود ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکە!
🔹
ئەگەر بە وردی سهرنج بدەیت بۆت دەردەکەوێت کە مرۆڤ بەپێی ئەو بیرۆکەیەی کە لە سەریدایە حوکم لەسەر ئیسلام دەدات، ئەم بیرۆکەیەش ئاینێکە، بەڵام ئاینێکی نافەرمی! لە زۆر حاڵەتدا ئەم بیرۆکەیە بیرۆکەیەکی خەیاڵییە کە لە جیهانی ڕاستەقینەدا مەحاڵە بەدی بهێنرێت؛ چونکە لەسەر بنەمای ئەفسانەی وەک ئازادی ڕەها و یەکسانی ڕەها و بیرۆکەی بەهەشتێکی زەمینی دامەزراوە کە ئەگەر بەدیبهێنرێت، ئەوا زەوی دادەپۆشێت!!
🔹
مەترسیدارترین مرۆڤەکان ئەوانەن کە خەون بە بەهەشتێکی زەمینییەوە دەبینن، چونکە خوزیاری شتێکی مەحاڵن؛ بەڵام باوەڕیان بە مەحاڵبوونی نییە و هەمیشە خەونی پێوە دەبینن و هەموو کارە ناپەسەند و حەرامەکان بە حەڵاڵ دەزانن لە پێناو گەیشتن پێی. لە کۆتاییدا ئاواتەکانیان بەدی نایەت و هەرگیز ڕازی نابن.
🔹
بەڵام پرسیاری ڕاستەقینە ئەمەیە؛ ئایا ئاین بە لای ئێوەوە بەو هۆکارە قەبووڵکراوە کە لەگەڵ ئەو بیرۆکانەدا هاوڕابێت؟ یان دروستێتی ئاین لەلایەن کەسانی دەستگرتوو بە دینەوە بە هۆکاری کۆمەڵێک بەڵگەی سەربەخۆ لەم باسانە دەسەلمێت؟ کەواتە ئەگەر بە کۆمەڵێک بەڵگەی بێلایەنانە ڕاستیی ئاینەکە سەلمێنرا، ئەم ڕەخنەگرتنە لە ئاین ڕێگەپێدراو نییە که هەندێک لە بابەتەکانی لاوەکی ئاینەکە دژی خەیاڵ و ئارەزووی مرۆڤایەتیی ئەو کەسانە بن کە پەلە دەکەن لە گەڕان بە دوای بەهەشتی زەویدا؛ چونکە زانینی خوا لە سەرووی زانینی مرۆڤەکانە!
⬅️
ڕوونکردنەوەی زیاتری بەم شێوەیەیە: هیچ موسڵمانێکی ژیر بانگەشەی ئەوەی نەکردووە کە ئاینەکەی بەو هۆکارە ڕاستە چونکە بەڵێنی خۆشگوزەرانی هەتاهەتایی بە شوێنکەوتووانی دەدات لە دونیادا؛ یان بەو هۆکارە ئایینەکەی ڕاستە چونکە یەکسانییەکی ڕەها لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا بەدی دەهێنێت یان لەبەر ئەو هۆکارە ڕاستە چونکە کۆتایی بە شەڕەکانی دونیا دەهێنێت (ئەم بابەتە ڕوونادات تەنها کاتێک نەبێت کە شەڕ لە جیهاندا کۆتایی پێبێت، ئەمەش مەحاڵە!). بەڵکو هەموو موسڵمانێکی ژیر یەقینی هەیە لەوەی کە ماڵی دونیا ماڵی تاقیکردنەوەیە و فیتنەکان و تاقیکردنەوەی گەورە و زۆری تێدادەبێت؛ بەهەشتیش تەنها بەهەشتی دواڕۆژە. بەڵگەکانی دروستێتی ئاین بەرزتر و گەورەترن لەو پێوەرانەی کە پێشتر باسکراون بەڵکو سروشتی ئاینداری لە مرۆڤەکاندا بەهێزترە لە هەموو خەیاڵە مرۆڤدۆستەکانیان کە مرۆڤ بە خودا دەزانن و دەیخەنە شوێنی خودا!
🔸
لەبەر ئەم هۆکارە هەرکات کەسێک لە شێوەی پرسیارێکدا ناڕەزایی و ڕەخنەی بەرامبەر یەکێک لە لقەکانی دین هەبوو، ئەوەی بیربخەرەوە کە دین هێزی خۆی لە ڕازیبوون بەم خەیاڵە بێ سنوورانە بەدەست ناهێنێت کە لەسەر بنەمای سۆزی ئەو کەسانە دامەزراون کە زانیارییەکی کەمیان هەیە و تەنانەت هەرکەسێکی ژیر دەزانێت یەکێک لە نیشانەکانی ڕەببانی بوونی دین ئەوەیە، شوێنی ئەو خەیاڵانە ناکەوێت کە ناڕەزایەتییان بەرامبەر هەموو شتێک هەیە و ناتوانێت هیچ شتێک بەدی بهێنت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆرێک لەو خەونبینانە هەوڵ دەدەن بۆ گەورەڕاگرتنی پێشەنگی ئەوروپی؛ چونکە لەگەڵ هەوا نەفسانییەکانیاندا دەگونجێت بەڵام ئەگەر ڕاستی ئەوروپییەکانیان بۆ دەربکەوێت ئەوکات ماندوو و کەم توانا دەبن؛ چونکە لە قووڵایی ناخەوە دەزانن کە هیچ شتێك نییە جگە لە خەیاڵێك نەبێت. ئەگەر ڕاستییان لە دونیادا گریمانە بکەین، ئاینەکە لەسەر ئەو ڕاستییە دامەزراوە کە جیهان شوێنی تێپەڕبوونه و ئارەزووی بەهێزی بوون و بێئاگابوون لە پەروەردگاری جیهانیان و لە ئەنجامدا بێئاگابوون لە دواڕۆژ، بارودۆخێکی تاڵ و دژوارە و کەمتەرخەمەکان ڕادەکێشێتە دواوە؛ چونکە ئەوان بەسەر ئایندا دەسەپێنن بۆ ئەوەی شوێن شەهوەت و هەوای نەفسیان بکەون کە لەسەر بنەمای پەراوێزخستنی ئاین و ئارەزووی تەواو بۆ جیهان دامەزراوە. خوای گەورە دەفەرموێت:
▪️
[فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ ۚ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ] [القصص: 50]
▫️
«خۆ ئەگەر وەڵامیان نەدایتەوە و نەیانتوانى نامەیەکى تر بێنن، ئەوە بزانە کە ئەوانە هەر پەیڕەوى لە ئارەزووى خۆیان دەکەن؛ چ کەسێ گومڕاترە لەو کەسەى پەیڕەوى هەوا و ئارەزووى خۆى کردووە بێ ئەوەى هیچ ڕێنوێنێکى لە خواوە هەبێ… بەڕاستیى خواش ڕێنوێنى گەلى ستەمکاران ناکات.»
▪️
درێژەی دەبێت…
Share
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily
Start