View in Telegram
🔻پرسیار: چۆن دەتوانرێت ئەو چیرۆکانەی قورئان بسەلمێنرێت لە حاڵێکدا زانستی سەردەم نەیسەلماندووە؟ 🔹وەڵام: بابەتەکە زۆر سادەیە. کاتێک بە عەقڵانی و ژیرییەوە دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە قورئان حەقە و لەلایەن خوداوەیە، ئەوکات تەواو سروشتییە هەموو ئەو شتانە بەڕاست بزانیت کە تێیدایە؛ هەرچەندە لێکۆڵینەوە زانستییەکان ئەو شتانەیان نەسەلماندبێت؛ چونکە ئەم لێکۆڵینەوەیە هەموو شتێکی نەسەلماندووە و هەموو شتێکی دانەپۆشیوە، بەڵکو هەمیشە لە حاڵەتی گۆڕان و پەرەسەندندایە. ئەگەر بمانەوێت واقیعبین بین، دەبێ بڵێین ئەم لێکۆڵینەوەیەی تۆ ئاماژەی پێدەکەیت ڕاستێتی چیرۆکە قورئانییەکانی نەسەلماندووە؛ بەڵام ئەم وتەیە بەو مانایە نییە بە بەڵگە پووچەڵبوونەوەی ئەو چیرۆکە قورئانییانەی سەلماندبێت؛ چونکە لە نێوان ئەم دوو حاڵەتەدا (واتە زانست شتێکی نەسەلماندبێت یاخود شتێکی بە پووچەڵ هەژمارکردبێت) جیاوازی بوونی هەیە؛ بۆیە به ئەگەری باوەڕهێنان بە دروستیی قورئانی پیرۆز، ئەوا باوەڕت بە سەرچاوەیەکی نوێی مەعریفە و زانیاری هێناوە وە ئاساییە باوەڕت بە سەلماندن و چەسپاندنی بەڵگەکانی تر نییە! بیهێنە بەرچاوت کە پێنج لە هاوڕێکانت ئاگادارت دەکەنەوە لە تاقیکردنەوە دەرچوویت بەڵام پێنج هاوڕێکەی ترت لە بنەڕەتدا ئاگاداری ئەم بابەتە نەبن بەڵکو لە ماڵەکانیاندا خەوتبێتن، بەدڵنیاییەوە نەبوونی زانیاری پێنج کەسی دووەم، هەواڵی گروپی یەکەم پووچەڵ ناکاتەوە! 🔹پێویستە گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بنەما بێت؛ وەک ئەوەی ئایا زانستی نوێ مەڕجەعێکی زانیاری کورتهەڵهێنراوە یاخود نەخێر. وە ئایا فەلسەفە مەڕجەعێکی زانیاری شکستخواردووە یاخود نەخێر. دەقی ئایینی مەڕجەعییەتێکی زانیاری قبوڵکراوی هەیە یاخود نەخێر. ئەگەر نا ناگاتە هیچ شوێنێک! بیهێنینە پێش چاومان کە کەسێکی دەستگرتوو بە ئاینەوە باوەڕی بە هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نەبێت جگە لە دەقی ئایینی (قورئان، ئینجیل، تەورات و ...)، دواتر زانست پێش بکەوێت و بگاتە ئەو ئەنجامەی کە خۆر لە هایدرۆجین و هیلیۆم و هەندێک گازی تر پێکهاتووە، کەسی دەستگرتوو بە ئاینەوە لە گفتوگۆکەدا بە لایەنی بەرامبەر بڵێت: «دەتوانی بە دەقێکی ئاینی ئەوە بسەلمێنیت کە خۆر لەم گازانە دروست بووە؟!»؛ لایەنی بەرامبەر تەنها دەتوانێت بڵێت من ناتوانم لە ڕێگەی دەقی ئاینییەوە ئەمە بسەلمێنم بەڵام من تەنیا بەڵگەی زانستە نوێیەکانم هەیە بۆ ئەم بابەتە! ئێستا بە بۆچونی تۆ گفتوگۆکەیان دەگاتە ئەنجام؟ 🔹ناوەندی باسەکە لێرەدایە: «ئایا دەقی ئاینی لە حاڵەتە مێژووییەکان و ناسینی بووندا، سەرچاوەی زانیارییە یاخود نەخێر؟ وە ئایا زانستی سروشتی زانیاری لە حاڵەتە نەبینراو و غەیبییەکاندا بە سەرچاوەی زانست هەژمار دەکرێت یاخود نەخێر؟ نموونەیەکی دیکە ئەوەیە کە کەسێک بە لایەنی بەرامبەری خۆی بڵێت: «لە ڕێگەی دەنگی فریشتەکانەوە بۆم بسەلمێنە کە فەرهاد نامی، مەحمود نامی کوشتووە!» ئێستا ئایا بێ توانایی ئێمە لە وەڵامدانەوەی داواکاری ئەم کەسە مانای ئەوەیە کە فەرهاد نامی مەحمود نامی نەکوشتووە و تێڕوانینەکەمان پوچەڵە؟! یاخود پێویستە گفتوگۆکە لە سەرەتاوە بەم شێوازە دەست پێبکردایە، پێویست نییە سەلماندنی دادپەروەرانەی بەڵگەی ئەم بابەتە تەنها بە بیستنی دەنگی فریشتەکان بەدی بێت! نووسینی: “حب الله” ئامادەکردن و پوختکردنەوەی: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان» 📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily