View in Telegram
🔻گومان: ئاینیان دروست کردووە، بۆئەوەی هەژاران لە بری ڕەخنەگرتن دوعا بکەن. 🔹وەڵامی کورت: تەنها ئەم یەک فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ بەسە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم بانگەشەیە، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ▪️«إن من أعظم الجهاد كلمة عدل عند سلطان جائر» ▫️«بەڕاستی گەورەترینی جیهاد بریتییە لە وتنی وتەیەکی حەق لە لای دەسەڵاتداریکی ستەمکار.» 📚(سنن الترمذی/حدیث 2174، سنن أبی داوود/حدیث 4344) 🔸ئایا ئایینی ئیسلام بۆ کۆنترۆڵکردنی خەڵکی هەژار و لاوازە بۆ قازانجی فەرمانڕەوا و خاوەن دەسەڵاتەکان؟ کەواتە ئەم فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ چییە کە گەورەترین جیهاد بەرامبەر بە حاکمی ستەمکار دەزانێت؟! 🔹وەڵامی دورودرێژ: دیسان کێشەی بەردەوامی ئێمە لەگەڵ مولحیدەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە کە ئەوان تەنها ڕۆڵی بارکێش دەبینن و گومانی بێ‌باوەڕانی ڕۆژئاوا دژی ئاینی مەسیحیەتی شێوێنراو لە لایەن کەنیسەوە دەخوێننەوە و وەریدەگێڕن، پاشانیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوە دژ بە ئاینی ئیسلام لەنێو موسوڵماناندا بڵاوی دەکەنەوە و کۆمەڵە کەسانێکی بێ ئاگاش کە هیچ لەبارەی ئیسلامەوە نازانن، تووتی‌ئاسا قسەکانیان دووبارە دەکەنەوە و بڵاوی دەکەنەوە و ئەم قسانەش بەم شێوەیە دەکەوێتە سەر زارەکان. 🔹ڕاهیب و قەشەکانی کلێسا، بە شێواندنی ئاینی مەسیحی و بە کۆیلەکردنی خەڵک لە ڕێگەی ئاینی شێواوی سەدەکانی ناوەڕاست و بە پشتیوانی و پشتیوانیکردنی پاشا ستەمکارەکان لەو حکومەتانەدا، بوونە هۆی ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە ببنە دژە ئاین؛ دواتریش نووسەر و بیرمەندە بێ‌باوەڕەکانی ڕۆژئاوا زۆر وشەیان نووسیوە نەک دژی "ئاینی کلێسا" بەڵکو ڕاستەوخۆ دژی خودی "ئاین". لە کاتێکدا لە ئیسلامدا چەندین ئایەت و فەرموودە دەبینین دەربارەی دژایەتیکردنی ستەم و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاران و فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگریکردن لە خراپە (یەکێک لە گەورەترین فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگریکردن لە خراپە، بریتیە لە چاکسازیی حاکمەکان و ڕووبەڕووبوونەوە دژ بە ستەم و ستەمکار و زلهێزەکان). 🔹بەڵێ ڕاستە کە دەکرێت خراپ بەکارهێنانی ئاین لەلایەن خەڵکەوە ئەنجامبدرێت. هەروەها ئاینی ساختە هەیە کە مەبەستیان کۆنترۆڵکردنی مرۆڤەکان یان هەر بابەتێکی تر بووە؛ بەڵام شەریعەتەکانی خوا زۆر دوورن لەم حاڵەتانە. ئیسلام (وەک کۆتا ئاین و تاکە ئاینی ئیلاهی ماوەتەوە کە پارێزراوە لە شێواندن و گۆڕانکاری)، لەسەر بنەمای قبووڵنەکردنی ستەم و چەوساندنەوە دامەزراوە و دژی ستەمکاری زۆر دواوە. ئەگەر کەسانێک لە نێو ئیسلامدا ئاینی ئیسلام بۆ مەبەستی تر بەکار بهێنن، لێرەدا پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ئەو کەسانە دەکرێت نەک خودی ئاینەکە؛ هەروەک چۆن بەکارهێنانی نادروستی زانست و دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژ دەبێتە هۆی ئەوەی پەنجەی تۆمەتبارکردن ئاڕاستەی ئەو کەسانە بکرێت و نەک خودی زانست. جگە لەوەش ئەگەر ئاینی ئیسلام بۆ کۆنترۆڵ و چەوساندنەوەی هەژاران و ستەملێکراوان بوایە، هەرگیز زەکات و خێر و هەموو جۆرە هاوکارییەک و ئازادکردنی کۆیلە و هتد لە ئیسلامدا نەدەبوو و زەکاتیش یەکێک نەدەبو لە بنەما سەرەکییەکانی ئیسلام و موسڵمان بوون. 🔹هەروەها هیچ دژبەرییەک نییە لە نێوان ڕەخنەگرتن و دوعاکردندا؛ چ جای بگات بە ئەوانەی دژ بە ستەمکردن ڕەخنەدەگرن، هەم دوعا لەسەر لێویان بێت و هەم لە لای دروستکارەکەیان ڕەخنەیان لێدەگرن و هەم بەرامبەر بە خۆیان. 🔸بڵاوبوونەوە و کاریگەری زۆربەی گومانەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەزانینی ئەو کەسانەی کە پێیان وایە ئیسلام دەناسن؛ بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان هیچ شتێک لەبارەی ئیسلامەوە نازانن جگە لە داب و نەریتی ئەو کۆمەڵگایەی کە بە موسڵمان تیایدا لەدایک بوون و جگه له قسە باوەکانی نێو خەڵکی، هیچی دیکە لەبارەی ئیسلامەوە نازانن؛ ئەگینا زۆربەی گومانەکان بێ‌بەهاترینن و گاڵتەجاڕترینی وتەکان دەبوون. ✍️نوسەر: دکتۆر م.ا ئامادەکراوە لە لایەن: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان» 📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Telegram Center
Telegram Center
Channel