گرفتەکانی مێژوونووسیی کوردی
مێهرداد ئێزەدیپێشەکی وەرگێڕ: دەشتی مەحمود مێهرداد
ئێزەدی،
مێژووناس
و
نووسەرێکی
کوردی
هاوچەرخە،
لەسەر
بابەتی
ئەتنیکی
و
کولتووریی
خۆرهەڵاتی
ناوەڕاست
و
بەتایبەت
کورد
دەنوسێت
. بەڕێز
ئێزەدی،
لە
ساڵی
١٩٦٣
لە
باوکێکی
کوردی
کرماشانی
و
دایکێکی
بەلجیکی
لەدایک
بووە
. بەشێکی
زۆری
گەنجێتیی
خۆی
لە
عێراق،
ئێران،
ئەفغانستان
و
کۆریا
بەسەربردووە،
کاتێک
دایک
و
باوکی
دیپلۆماتکاری
بەهۆی
ئەرکیان،
لە
وڵاتێکەوە
ڕۆیشتوون
بۆ
وڵاتێکی
تر
. ئێزەدی
یەکێکە
لە
بەناوبانگترین
مێژوونووسە
بە
ڕەگەز
کوردە
هاوچەرخەکان،
لە
ساڵی
١٩٧٦
لە
زانکۆی
ویلایەتی
کانساس
بڕوانامەی
بەکالریۆسی
لە
مێژوو،
زانستە
سیاسییەکان
و
جوگرافیا
بە
دەستهێناوە
. ئەشقی
بۆ
مێژوو
و
جوگرافیا وای لێکرد کە لە ساڵی ١٩٧٨، ماستەر لە جوگرافیا و ساڵی ١٩٧٩ ماستەر لە زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سیراکیوز بەدەست بهێنێت. هەروەها، لە ساڵی ١٩٩٢، لە درێژەی خوێندنی باڵادا، لە زانکۆی کۆڵمبیا دکتۆرای لە زمان و شارستانیەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست هێناوە.
ئیزەدی لە بەشی زمان و شارستانیەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە زانکۆی هارڤارد وانەبێژیی کردووە. هەروەها، لە پەیمانگا جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا و ئەوروپا وەک زانکۆی هارڤارد (١٩٩٠-١٩٩٥)، پەیمانگای سمیسسۆنیان (واشنتن، ١٩٩٦)، زانکۆی ئوپسالا، (سوید، ١٩٩٧)، زانکۆی بەرلینی ئازاد (ئەڵمانیا، ١٩٩٨)، زانکۆی فۆردهام (نیویۆرک، ١٩٩٨-٢٠٠٨)، زانکۆی پیس (٢٠٠١-٢٠١٦) و زانکۆی نیویۆرک بۆ تەکنەلۆجیا (١٩٩٧-ئێستا) وانەبێژیی کردووە.
هەروەها، ئیزەدی وەک پڕۆفیسور، لە زانکۆی فلۆریدا، وانەی خوێندن و مێژووی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گوتووەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٠ تاوەکوو ١٩٩٧ وانەی پەروەردەیی بە سوپای ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەمریکا، ئەوروپا، ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا گوتووەتەوە. سەرەڕای وانەبێژیی، دەربارەی پرسی کورد، لە بەردەم دوو لیژنەی کۆنگرێسی ئەمریکا گەواهی داوە و وەک ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەژێر سەرۆکایەتی جۆرج دەبلیو بۆش خزمەتی کردووە. ئێزەدی بۆ پڕۆژە و لێکۆڵینەوەکانی، پێنج ساڵ هاوکاری دارایی لەلایەن بەخشینی نەتەوەیی بۆ زانستە مرۆییەکانی ئەمریکا پێبەخشراوە. هەروەها، بەشێوەیەکی بەردەوام، وەک ڕاوێژکار بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاژانسی نەخشەکێشانی ئەمریکا و میدیای ئەمریکی و بیانی (بی بی سی، ڕۆیتەرز، ئەسۆشەیتد پرێس، گاردیان، لێ فیگارۆ، نیویۆرک تایمز، زە ئیکۆنۆمست، بەرنامەکانی هەواڵی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ، VOA، NPR، BBC ، DW و چەندین کەناڵی تر) کاری کردووە. هەروەها، نەخشەکانی کە لە وێبسایتی Gulf 2000 Project بڵاو دەکاتەوە، لە لایەن چەندین ئەتڵەس، نوسەر و میدیای جیهانی لە نێوانیاندا ناشناڵ جوگرافی بەکار هێنراوە.
نوسین:
• چەردەباسێک دەربارەی کوردان (١٩٩٢). ئەم کتێبە بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراوە، کوردی (٢٠٠٧)، فەڕەنسی (١٩٩٨)، فارسی، تورکی (٢٠٠٤).
• وەرگێڕانی شەرفنامە بۆ زمانی ئینگلیزی (٢٠٠٥)
• ڕێبەرنامەی عێراق بۆ لەشکری ئەمریکا (٢٠٠٥) ١٩جار چاپ کراوەتەوە.
• ڕێبەرنامەی ئەفغانستان بۆ لەشکری ئەمریکا (٢٠٠٥) ٢١جار چاپ کراوەتەوە.
• ڕێبەرنامەی بەڵقان بۆ لەشکری ئەمریکا (٢٠٠٧) ٢١جار چاپ کراوەتەوە.
• لەگەڵ دەیان وتار و بە نوسینی پاژ لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کورد، بەشداری نوسینی چەندین کتێبی کردووە.
لینك له وێبسایتی ناوهخت:
https://bit.ly/3OAksEHلینك له تێلێگرام :
https://bit.ly/3a5pCd0