View in Telegram
له‌دایكبوون به‌پێی به‌ڵێن مەنسوور تەیفووری ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌وه‌ «خزم و كه‌س»ه‌ كه ‌پشتیوانی تاكه‌كانه ‌و ده‌یانپارێزێت، ئه‌وه‌ی كه ‌ئاماژه‌یه ‌بۆ جۆری پێوه‌ندیی كۆن له‌سه‌ر بنچینه‌ی خوێن و بنه‌ماڵه‌ و خزمایه‌تی، كه‌ سنوورداره‌ و ناتوانێ یه‌كه‌ی گه‌وره‌تر درووست بكات،‌ له ‌ئێسته‌دا شتێكی نوێ به‌ناوی «خه‌ڵك» هاتووه‌ته ‌ئاراوه‌ كه‌ بنچینه‌كه‌ی له‌سه‌ر «به‌ڵێن» به‌ یه‌كتر دانه‌‌ و‌ تێیدا كه‌سانێك كه‌ یه‌ك ناناسن و ناهاوبنه‌ماڵه ‌و ناهاوخوێنن پێوه‌ندییه‌ كۆنه‌كانیان ده‌پچڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌ له‌دایك ببێت، جه‌سته‌یه‌ك كه‌ ده‌توانێ هه‌موو كوردستان بگرێته‌وه‌ و لێیشی تێپه‌ڕێنێت. ئه‌گه‌ر پێشتر له ‌نێوان ئه‌ویدی جه‌هه‌ننه‌م بوو،‌ ئێسته‌ ‌توخمێكی نوێ هاتووه‌ كه دانیشتوانی یه‌ك شار و شاره‌كان پێكه‌وه ‌ده‌به‌ستێت و ده‌یانخاته‌ نێو پێوه‌ندییه‌كی نوێوه‌ و ده‌یانكات به ‌خه‌ڵكی كورد، خه‌ڵكێك كه‌ «تا ئێسته ‌وێنه‌ی نه‌بووه‌» و یه‌كه‌مجاره‌ ‌درووست ده‌بێت‌، ئه‌مه ‌ده‌كرێ وه‌ك چركه‌ی بونیادنه‌ری خه‌ڵك به‌پێی سیاسه‌ت سه‌یر بكرێت، رووداوێك كه‌ له‌رزه‌كانی، وه‌ك ته‌قینه‌یه‌وه‌یه‌ك له‌ ئاوێكی مه‌نددا، تا دووره‌ده‌ست و زه‌مه‌نی داهاتوو به‌ردوه‌ام ‌بێت. لینک لە وێبسایتی ناوەخت https://bit.ly/3CZHW2A لینک لە تێلیگرام: https://bit.ly/3gcYStS
Telegram Center
Telegram Center
Channel