❂ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی❂
بیست و شەشەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: ناساندنی فۆڕم و مەقامەکانی مۆسیقای کوردی
وتاربێژ: خالید پیشداد(کارناسی باڵای مۆسیقا و توێژەری مۆسیقای کوردی)
📝 بەڕێوەبەر: عەتا ڕۆشەنزاده
✓ بیست و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی فەرهەنگی کوردی، بە تایبەت مامۆستایان و شارەزایانی بواری مۆسیقای کوردی لە شارەکانی مەهاباد و سەقز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لە بەشی یەکەمی بەرنامەدا ڕێزدار عەلی پاسبار ئەندامی چالاکی ناوەندی جامی، وردەباسێکی لەسەر گرینگایەتی زمانی کوردی، ئاخافتن بەم زمانە و هەروەها زەروورەتی پێوەندییە ئاساییەکانی ئێمە بە زمانی کوردی بابەتەکەی خۆی پێشکێش کرد.
لە بەشی دووەمدا، خالید پیشداد کارناسی باڵای مۆسیقا و توێژەری مۆسیقای کوردی لەم وانەوتارەدا، ئیدیۆم و دەستەواژەکانی مۆسیقای کوردی وەک بەیت، مەقام و هتد لە ڕووی مانایی و مێژووییەوە شی کردەوە. پاشان باسێکی تێروتەسەلی لە سەر ڕەدیفەکانی مۆسیقای کوردی لە بەراورد لەگەڵ مۆسیقای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و ناوچە بە تایبەتی هێنایە ئاراوە.
پیشداد لە درێژەدا ئاماژەی بەوە دا کە مۆسیقای کوردی پێویستە لە هەموو بەشەکاندا بە شێوەیەکی جیددی کاری بۆ بکرێ، چونکه سەرەڕای دەڵەمەند بوونی ئەم مۆسیقایە کاری زانستی و توێژینەوەی زۆر کەمە و پێویستە حەولی زیاتری بۆ بدرێ.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە " پرسیار و وڵام". لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بە تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایەن وتاربێژ درایەوە.
١٤٠٣/۰۷/٢٦
☟
https://t.center/nawendy1