View in Telegram
Forwarded from عکس نگار
‍ ❂ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی❂ 🖊بیست‌ و چوارەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئازاد(تایبەت بە نووسەرانی لاو) بەڕێوەبەر: سۆما تووتنچی ✓ بیست و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی  فەرهەنگی کوردی، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بەڕێوە چوو.  ☜ ناوەندی فەرهەنگی -  هونەریی جامی وێڕای بەڕێوە بردنی کۆمەڵە وانەوتار لە سەر پرسە جۆراوجۆرەکانی فەرهەنگی و فکریی کوردی و دانانی کۆرسەکانی فێرکاریی زمانی، هونەری و زانستی، بە پێویستی زانی دەرفەتێک بۆ نووسەرە لاوەکانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردیش پێک‌ بێنێ. بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی جامی لە سەر ئەو بڕوایەیە؛ پێویستە دەنگی نوێی ئەدەب و ئەندێشەی کوردی مەجالی بیستن و دەرکەوتنیان پێ بدرێ. ئەو دەنگ و قەڵەمە نوێیانە وەک سەرچاوەی دوورە دیمه‌نی داهاتوو دەناسێ و بیستنیان ئەرکێکی پێویستی فکرییە. لە سەر بنەمای ئەو ڕوانگەیە دانیشتنی بیست و چوارەمی ناوەندی جامی بە خوێندنەوەی بەرهەمی ئەم جیلە لە نووسەران(واتا نووسەرانی گەنج)، تەرخان کرا. دەسپێکی بەرنامە بە ناساندنی کتێبی " ئەویندارانی بێ‌سەرەنجام." لە لایەن نووسەری کتێبەکە بەڕێز خالید ڕەش ئەحمەدی دەستی پێکرد. پاشان، کۆمەڵێک قەڵەمی نوێ بەرهەمەکانی خۆیان پێش‌کێشی ئامادەبووان کرد. "عەلی بایه‌زیدی" ناسراو بە "کەلان" شاعیری ناسک خەیاڵ و لاو سێ پارچە شێعری پێش‌کێش کرد. عەلی بایزیدی لەو دەنگە نوێیانەی شێعری کوردییە کە بە بیر و هزرێکی نوێ سەیری ئەدەبیاتی کوردی دەکا. پاشان هیوا مەولوودپوور وەرگێڕی لاو و نوێخۆاز وەرگێڕانێکی خۆی  له نووسەری بەتوانا "عەزیز نەسین" پێش‌کێشی ئامادەبووان کرد. جێگای ئاماژەیه هیوا مەولوودپوور کتێبی "سلوولی 18"ی له نووسەری بەناوبانگ "عەلی ئەشرەفی ده‌روێشیان" بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوەتەوە. شایانی باسە، زمان و لەحنی ئەو وەرگێڕە لاوە بەهێز و جێگای سرنج بوو. بەشێکی دیکەی کۆڕەکە بۆ شێعری کچەشاعیری ناسک خەیاڵی  لاو "سۆما توتنچی" تەرخان کرا. سۆما تووتنچی لەو کچە گەنج و بەتوانایانەیە کە دەتوانێ لە شێعری کوردی‌دا وەک دەنگێکی نۆێی ژنانی کورد دەرکەوێ. لە بەشێکی دیکەدا، شاعیری لاو، زانیار ڕەوا ، چەند پارچە شێعری خۆی پێش‌کێش کرد. زانیار ڕەوا  قەڵەمێکی بەتوانایە لە شێعری نۆیی کوردی‌دا. زانیار ڕەوا زمان و هەستێکی داهێنەرانەی هەیە. له دڕێژەی کۆڕەکەدا، محەممەد عەبدوڵابەیگی، چیرۆک‌نووسی بەتوانا دوو چیرۆکی خۆی پێش‌کێشی کۆڕەکەی جامی کرد. چیرۆکی یەکەم مینیماڵ(بە شێوازێکی تکنیکاڵ)و چیرۆکی دووهەمیش، چیرۆکێکی کورت و لێوڕێژ لە داهێنان و ماکەگەلی داستانی نوێ بوو. بێ‌گومان محەممەد عەبدوڵابەیگی بە پێی ئەو تواناییە زمانییە بە نیسبەتی داڕشت و دۆزینەوەی مێکانیزمەکانی پەیوەست بە جۆری ڕیوایەت و هەر وەها فام و تێگەی له پرسی کۆمەڵگا و تکنیکەکانی چیرۆک، دەتوانێ دەنگێکی جیاواز و جێگای سرنج بێ له چیرۆکی کوردی‌دا. بەشی کۆتایی‌ دانیشتنەکە بۆ  ئەمیر عەبدوڵاپوور بەرپرس و دامەزرێنەری "ڕادیۆ کتێب" کە بۆ پەرە پێدان و گەشەی زمانی کوردی کار دەکا تەرخان کرا. سەرەتا ئەمیر عەبدوڵاپوور باسێکی لە سەر شێوازی کار کردنی ڕادیۆ کتێب کرد؛  عەبدوڵاپوور ئاماژەی بەوەی دا کە تا ئێستا چ کتێب‌گەلێک بە شێوەی پادکەست ئامادە کراوە. لە بەشێکی تر لە قسەکانی‌دا باسی له‌وەی کرد، کە ئەو کارە لە نێو ئێمەی کورد هێستا لە سەرەتای ڕێگای خۆی دایە. پاشان کوتی: "هەر کتێبێک کە ئامادە دەکرێ، شرۆڤەیەکی ڕەوانناسانەشی بۆ چێ دەکرێ. پاشان بە هۆی وەی ئەو بابەتە بۆ بەشداربووان نامۆ  و تا ڕادەیەکی زۆر تازە بوو، هێندێک پرسیار لە لایه‌ن ئامادەبووان لەم توێژەرە لاوە کرا و وڵامی پێویستییان درایەوە. لە بەشی کۆتاییش‌دا ئەمیر عەبدوڵاپوور بەشێک لە شرۆڤەی خۆی سەبارەت به دیاردەی خۆکووژیی ئەرنێست هەمینگوێی نووسەری بەناوبانگی سەدەی بیستەم پێش‌کێش  کرد. ١٤٠٣٫٠٧٫٠٥ 🆔 https://t.center/nawendy1
Telegram Center
Telegram Center
Channel