کۆبوونەوەی هەندێک لە بنەماڵە دادخوازەکان لە سەر مەزاری گیان بەخت کردووانی شۆڕشی ژینا لە سنە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25 ی خەزەڵوەری 1403 کۆمەڵێک لە بنەماڵە دادخوازەکان لە دووهەمین ساڵیادی گیان بەخت کردنی ئازیزانیان دا لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدی سنە کۆ بوونەوە و پەیمانیان دەگەڵ ڕۆڵەکانیان نوێ کردەوە.
بنەماڵەی سەربەرزی دادخوازان سەلماندوویانە یەکگرتن ڕەمزی سەرکەوتنە و دەگەڵ هەموو گوشار و ئازارەکانیش دا پاڵپشتی یکترن.
عیسا بیگلەری، زانیار ئەڵڵا مرادی،حەمید گوڵی و ئارام حەبیبی لە مانگی خەزەڵوەری 1401 لە کاتی بەرخۆدانی خەڵکی شاری سنە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەرکوت کەرەکانی ڕژیم و گیانی ئازیزیان بەخت کرد.
یادیان هەرمانە و ڕێگایان پڕ ڕێبوار
#زن_زندگی_آزادی
#نه_میبخشیم_نه_فراموش_میکنیم
#ژن_ژیان_ئازادی
#ایستادهایم_تا_پایان
#دادخواهی_ادامه_دارد
https://t.center/nasravtntasrkavtin