🔻کوردایەتی یان گەندەڵایەتی؟کوردایەتی بریتی بوو لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئایین و پاراستنی نیشتمان و شەرەف و نامووس و هەموو ڕەوشتێکی بەرز و پیرۆز.
کەڵەپیاوەکان و کەسایەتیە گەورەکانی کورد لە درێژایی مێژوودا بەم تێگەیشتنە لە کوردایەتی خەباتیان کردووە و شۆڕشیان گێڕاوە بۆ دین و ژینی گەل.
قەد نابینن کوردێکی ڕەسەن لە مێژووی دێرین و زێڕینی کورداندا خەڵکی بانگێشتن کردبێ بۆ بەرەڵڵایی!بەڵکوو کوردان هەموو ماڵ و گیانی خویان بەخت کردووە بۆ چەقاندن و چەسپاندن و پاراستنی ڕەوشتە پاک و پوختەکان و خووخدە خاوێنەکان.
کورد خەباتکار بوونە بۆ پاراستنی شەرەف کە ژن و نامووس بووە ئەمجار نیشتمان.ئەوانەی کە وا مێژووی
قەڵای دمدمیان خوێندوەتەوە باش ئەزانن کە ژنە کوردەکان پاش تێکشکانی لەشکری کوردان بە هۆی سیخوڕیکی گەواد لەبەر ئەوەی وەبەر دەستی دوژمن نەکەون
خۆیان لە سەر قەڵاکە فڕە دایە خوارەوە و شەهید بوون؛ لە ڕاستیدا ئەمە سەرکەوتنە و دڵنیاین قەد ئەو کوردانە ڕووخان و سووتانی قەڵای دمدمیان بە شکست نەزانی کاتێ کە دیتیان شەرەفی ڕاستەقینەیان پێشێل نەکرا.
گەورەیی ئەم ڕووداوەمان زیاتر بۆ دەرئەکەوێت کاتێ کە ئەبینین ئەو ژنە کوردانە خۆیشیان ئەیان زانی گەوهەری کوردایەتی بریتیە لە شەرەف و نامووس؛ هەربۆیە گیانیان بەخت کرد تا ئەو گەوهەرە بپارێزن و ئەوە ئێمە و مێژوویش شایەتی ئەدەین کە ئەو شێرە ژنانە بەو خۆبەخت کردنە مەزنە لە پێناو شەرەفی کوردانەدا بوونە هۆی درەوشانەوی ئەو گەوهەرە.دەی با سەیری ئەو گەندەڵیە بکەین کە ئەمڕۆ بە نێوی کوردایەتی دەرخواردی کوردە خەڵەتێنراوەکان دەدرێ،
ڕووتووقووت کردنەوەی ژنان و هەڵپەڕاندنیان و پیشاندانیان بە هەموو عالەم!
بە بیانووی چی؟
بە بیانووی کوردایەتی!
داهێنانی بۆن و فستیواڵی درۆیین وەک هەنار و گوێز و هەنگوور و کڵاش و تا ماوەیەکی تریش بڕینەوی هۆڵیکەر لە شیری دایکی.
ئەمجار قاو کردنی خەڵکی بۆ تەماشای ژنی کورد لە کاتی هەڵپەڕیندا بە ڕووتووقووتی.
کورد لە درێژایی مێژوودا خەبات و شۆڕشی گێڕاوە تا ئەم کارەساتانە ڕوو نەدەن کەچی ئێستا بە ناوی کوردایەتی لە سەر دەستی خودی کوردان بە ڕێوە دەبرێت!ئایا ئەمە سەرنجی مرۆڤی ژیر ڕا ناکێشێ و ڕاستیەکەی بۆ ناخاتە دەر؟
فستیواڵ ئەبێ بتوانێ ئایین و ڕەسەنایەتی گەل بناسێنێت و هێڵە سوورەکان وەبیر بخاتەوە و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی زانست و زانیاری.
کام یەک لەم فستیواڵانە توانییان ئەم ئامانجانە بەدی بێنن؟
هیچ!
بەڵام سەد مەخابن کە لە بەرامبەردا بوونە هۆی بەرەڵڵایی و گەندەڵایەتی.
⬅️ موحەممەد قادری (سەلاح)
🔺#بڕوانە📱 تلگرام مرتقی صاعد