#چێرگ_بووکی_کوردستان🔸چێرگ، قورسترین باڵندەی جیهان وا توانای فڕینی هەیە، دیارییەکی بەنرخی خودایە بۆ وڵاتەکەمان با پێکەوە هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی چێرگ، بووکی جوانی کوردستان…
کتێبی چێرگ بووکی کوردستان لە نووسین و ئامادەکاری محەمەد محەمەدنەژاد ئەندامی کۆمیتەی چێرگەوان و کۆمیتەی فێرکاری ڕێکخراوەی ژینبانانی بۆکان بڵاو کرایەوە.🔻ئەم پەرتووکە بۆ منداڵان و مێرمنداڵان نیشتمانەکەمان بە زمانی کوردی ئامادەکراوە و خاتوو سووسەن حەسەنزادە زەحمەتی پێداچوونەوە و پەڕبەندی، بەڕێز چیا سەرسپی زەحمەتی نەخشان و دیزاینی بەرگ و مامۆستایانی بەڕێز کاک سەلاحی نیساری، کاک هێمن دیبا، کاک محەمەدی ڕەسووڵنیا و کاک سەعدەدینی خوسرەوی زەحمەتی هۆنراوەی تایبەت بە باڵندەی چێرگ بۆ منداڵە چاو گەشەکانی نیشتمانمان کێشاوە.
🔻هەروەها ئەم پەرتووکە بە زەحمەتی چاپەمەنی ئەندێشەی بۆکان و ئەندامانی گرووپی PMLM لە شاری بۆکان ئامادە کراوە و زەحمەتەکانیان جێگای ڕێز و دەستخۆشییە و هیوای لەش ساغی و سەلامەتیمان بۆیان هەیە.
بە سپاسەوە
ڕێکخراوەی ژینبانانی سروشتی بۆکان
هاوینی ۲۷۲۴ی کوردی
@zhinbanan_srushti_boukan