#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
🗓لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ( ٣ی ڕێبهندانی ٢۶۹۸، ۱۳۷۷ی ھ) گۆرانیبێژی ناوداری کورد، مامۆستا «محەمەد ماملێ» کۆچی دوایی کرد و لە «بوداق سوڵتانی»ی مەهاباد بەخاک سپێردرا.
📝 #ژیاننامە
👤محەممەدی ماملێ، کوڕی سەعیدی ماملێ لە ساڵی ۲٦۲٤ی کوردی (۱۹۲٥ ز) لە گەڕەکی «خڕێ»ی مەهاباد چاوی بە ژیان هەڵێنا.
یەکەم گۆرانی خۆی بە ناوی:
«ڕۆیی بە جێهێشتم» لە ساڵی ۱۹۳۸ تۆمار دەکا.
ڕوون و ئاشکرایە کە زۆربەی سترانەکانی ئەم پایەبەرزە شیعری مامۆستا وەفایی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن و هاشمی نانەوازادەگانە و لە شیعری فۆلکلۆر و شاعیرانی دیش کەڵکی وەرگرتووە و بە چریکەیکی هەستبزوێن خوێندوونی و بۆمانی بە یادگار جێهێشتوون.
لە کتێبی «بازی بێریان» لە نووسینی موحەممەد حەسەن ئەحمەد، کە ژیان و گۆرانییەکانی مامۆستا ماملێ لەخۆ دەگرێ ئاماژە کراوە کە ماملێ پتر لە ۷۰۰ گۆرانی لێی بەجێ ماوە.
سەد داخ و کەسەر کە لە دوایین ساڵەکانی ژیانیدا تووشی نەخۆشی فەرامۆشی (ئالزایمێر) دەبێ و ئاکام لە ڕۆژی ۳ی ڕێبەندانی ساڵی ۲۶۹۸ (۱۹۹۹ ز) بۆ هەتاهەتایه دڵە پڕ هەست و ئەویندارەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان دەوەستێت و پێڵووی چاوانی بۆ هەمیشە بە ڕووی ئەویندارانی زایڵەی دەنگیدا لێک دەنێ و لە دوا مەنزڵگای لە گۆڕستانی بوداق سوڵتانی مەهاباد ئارام دەگرێ.
☀ڕۆحی بەرزی شاد و یاد و ناوی هەرمان
👤 #محەمەد_ماملێ (۲۶۲۴-۲۶۹۸/۱۱/۳ مەهاباد) (1925-1999/1/23)
#ناودارانی_کورد
https://t.center/Midyafayl/394
💠ژیاننامە و بەرهەمی ناودارانی کورد لە کەناڵی تێلێگرامیی میدیای سەربەرزی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
@midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi