View in Telegram
میدیای سەربەرزی
میدیای سەربەرزی
📚
یەکەم خەڵاتی ئەدەبی کاڵ
✅
یەکهم خەڵاتی سەربەخۆی ئەدهبی کاڵ، به ناوی «له ستایشی ئهدهبیات، له پێناوی داهێناندا» له سێ ژانری شیعر، چیرۆک و ڕۆمان، له سنە بەڕێوەدەچێت.
🗓
کات: چوارشهممه، ۲۶ی بهفرانبار، ۳ی دوانیوهڕۆ
🔹
شوێن: سنه، سینهما بههمهن ــــــ…
✅
لە ستایشی ئەدەبیات لە پێناوی داهێناندا
ڕێز و دەسخۆشی تایبەم لە دامەزرێنەری ئەو کۆڕە مەزنە، ڕێزداران دوکتور بەیان عەزیزی و هاوسەری شاعیر و ڕۆشنبیری مامۆستا عەلیڕەزا عەلیپۆور.
دەرچوونی ئاوەها کۆڕێک و وەرگەتنی مۆڵەتنامە لە پاش چەندین ساڵ هەوڵ و ماندووبوون و سەلماندنی کۆڕێکی ناسیاسی، کارێکی یەگجار ئەستەمە و سەبوورییەکی لە ڕادەبەدەری دەوێ. سەردێڕ و لۆگۆی بانگەوازەکەش لە ستایشی ئەدەبیاتدا، شیعر و پەخشان لە دڵ و زەیندا چێ دەکات. چونکە ئەدەبیات بە ڕاستی شیاوی ستایشە. شاعیر و نووسەر تامەزرۆ دەکات کە قەڵەمێ دڵتەڕی بۆ هەڵگرێ و بیر و هزری بخاتە گەڕ. ئەو هەنگاوە پیرۆزە و ئەو بیرۆکە مەزنە، لە لایەن خاتوونی ناسراو و بیرمەندی شارەکەمان، د. بەیان عەزیزی و هاوسەری، شیاوی هەزاران دەسخۆشییە. ئامادە کردنی کۆڕێکی بەهامەند و بەربڵاو بە پاڵپشتی چەن کەسی دەگمەن، لاپەڕەیەکی هەرمانە لە مێژووی ئەدەبی ڕۆژهەڵات دا کە بە شێوازی تاکەکەسی و نادەوڵەتی بەڕێوە چوو. دوکتور بەیان خەمخۆری کلتووری کوردییە، بۆیە تیشکی ئەو خۆشەویستییە بەرپرسانیشی ناچار بە واژۆی مۆڵەتنامەکە کردووە. ئەم کۆڕە هەلێکی مەزنە بۆ پەرەپێدانی ئەدەبیات، هەموو شێوەزارەکان و کوردەکان یەکگرتوو دەکات و خۆشەویستییان گرێ دەدات. ئەم کۆڕە دەبێ لە خزمەت ئەدەبیاتی بێ لایەندا بێت، دڵەکانمان پێکەوە نزیک بکاتەوە بە بێ ڕکابەری و ڕاڤەی تاکەکەسی. وەک دەزانین هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەک بێ کەموکۆڕی نییە، بەڵام ئەم کۆڕە وەکوو دەسپێک زۆر ڕێکوپێک بوو. ئەم ڕێبازە جوانە وا لە گەنجەکان دەکا کە قۆڵ هەڵماڵن و زیاتر خۆیان بۆ نووسین ماندوو بکەن. من وەک خۆم نازانم لە ستایشی ئەم هەوڵە مەزنەدا چ وشەیەک بەکار بێنم بارستایی ئەو ماندوویەتییە، کەم بکاتەوە. بەدەر لە هەموو ماندووبوونیان، جوانترین و مەزنترین خەڵاتی ئەم کۆڕە ئەوە بوو کە باوکی بەڕێزی د.بەیان عەزیزی وەک بابی'' مەستوورەی ئەردەڵان'' ببووە پەڕەسیلکەیەک بەسەر بازنەی هۆڵەکەدا ئاگای لە ئاسایشی خەڵک و کاتژمێری بەرنامەکان بوو کە وتاربێژان لە کاتی دیاریکراودا باسەکەیان تەواو کەن نەوەک بەرنامەکە لە کاتی خۆی تێپەڕێ. بەردەوام کاتەکانی وەبیری پێشکەشکاری بەرنامەکە دەخستەوە. ئەولەسەنخان باوکی خوالێخۆشبوو '' مەستوورەی ئەردەڵانیش هەمیشە دڵەڕاوکێ کچە تاقانەکەی بووە کە لە لووتکەدا بیبینێ. باوکی د. بەیان چونکە خۆی پیاوێکی ڕۆشنبیر و بیرمەندە، مەستوورەیەکی پێشکەش بە کۆمەڵگاکەمان کردووە. بەڕێزی شەپۆلی سۆز و دڵەڕاوکێ بوونی تەنیبوو. شێلگیرانە و چاووشگەرانە گوێڕایەڵی دەنگی کچەکەی و بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە بوو. ئەو باوکە مەزنە شیاوی هەزاران ستایش و دەسخۆشییە. بەو تەمەنەوە بە پێوە وەستابوو و شەشدانگ ئاگای لە کۆڕەکە بوو بە هەموو شێوەیەک. ئوقیانووسێک بوو لە ئەوین و پاڵپشتی لە کچە هێژا و هونەرمەندەکەی. هەزاران دروود لەو باوکە مەزنە. هیوادارم هەموو ساڵێک ئەم کۆڕە دوپات بێتەوە بەم ئەزموونە جوانە.
✍🏼
شیلان گەیلانی ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅
لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن
Telegram
|
Instagram
Telegram
میدیای سەربەرزی
📚
یەکەم خەڵاتی ئەدەبی کاڵ
✅
یەکهم خەڵاتی سەربەخۆی ئەدهبی کاڵ، به ناوی
«له ستایشی ئهدهبیات، له پێناوی داهێناندا»
له سێ ژانری شیعر، چیرۆک و ڕۆمان، له سنە بەڕێوەدەچێت.
🗓
کات: چوارشهممه، ۲۶ی بهفرانبار، ۳ی دوانیوهڕۆ
🔹
شوێن: سنه، سینهما بههمهن
ـــــ…
Share
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily
Start