View in Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥هەورامی و گۆران و گومان لەسەر دڵ و ڕۆحی فەرهەنگی کوردی من کوردستانم هەمووی خۆش دەوێت؛ ئەوەش پەخشان و قسەی زل نیە؛قسەی ناخی دڵە؛ بەڵام هەندێک ناوچە شوێنێکی تایبەتیان لە دڵدا هەیە؛هەورامان یەکێکیانە. من هەورامان وەک داربەڕوویەکی ڕەگ پتەوی فەرهەنگی دەبینم کە هەمیشە دەتوانین پاڵی پێوە بدەینەوە و خۆمانی لەسەر دروست بکەینەوە. سەرەڕای ئەوە،لە سەد ساڵی ڕابردوودا هەندێک گومان لەسەر زاراوەکە و ناسنامەیان دروست کراوە. بەرنامەی خۆناسین ئامانجی خۆناسینە وەک ئەوەی کە هەبووین و هەین. لەبەر ئەوە سڵ ناکاتەوە لەوەی کە لەسەر هەموو ئەو بابەتانە قسەبکات و لە ڕاستی و دروستیان کۆڵینەوە بکات. لەم بەرنامەیەدا سەیری زاراوەکانی گۆران و هەورامی و زازاک دەکرێن کە لە بواری ئەکادیمیدا هەموویان بە گۆران دەناسرێن. هەروەها بەپێی بەڵگە مێژووییەکان سەیری ناسنامەیان دەکرێت و هەموو ئەو هەوڵانە دەخرێنە ڕوو کە دراون بۆ ئەوەی کە توێژینەوەکان لەم بوارەدا لە خزمەتی سیاسەتدا بن. ئەم بەرنامەیە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە مژارەکە بە ئامانجی ڕەوینەوەی ئەو گومانانە و قسەکردنێکی ڕاشکاوەنەیە لەسەر ئەم بابەتە گرنگە. 💾143 MB 🎞480 #سۆران_حەمەڕەش @midyayserberzi
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily