View in Telegram
میدیای سەربەرزی
🎥بەسەرهاتی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار گلەیی و گازەندەی کوڕەزای مامۆستا هەژار لە کاکە ماجید مەردوخ ڕۆحانی 📎چەن پێشکەشی مامۆستا هەژارە لەسەر کتێبەکانی کە بۆ کاکە ماجیدی مەردوخ ڕۆحانی نووسیوە. 📎 د. سەعد قازی: با نەبێتە درۆی پاش مردوو! وتەکانی د. سەعد قازی لەسەر…
✍️ د. سەعد قازی با نەبێتە درۆی پاش مردوو! ئێوەش شاهید بن. ئەوە قسەی دوو ساڵ و سێ مانگ لەوە پێشە بۆتان دەگێڕمەوە. من و زاگرۆس شەرەفکەندی لە لایەکی ژوورەکە و دکتور سیامەکی کولیجی و کاک ماجیدی رووحانی لە لایەکی‌تری ژوورەکە، لە هەولێر، دانیشتبووین. دایە مەعسووم(خێزانی مامۆستا هەژار) وەک جاران بە دەنگێکی لاواز و بە ئیشارە بە خێراتنی کردم. جەماعەتێکیش لە دیوەخانەکەدا بە ڕەسمی میوانداری کردن دەهاتن و دەچوون. چایەکم خواردەوە و سەری قسانمان داگیرساند. قسەمان گەرم ببوون، لە نێوانی قساندا، زاگرۆس ڕووی تێکردم و گوتی فڵان کەس، شاهید بە، دایکم بە نیازە ئاسەواری بابم ببەخشێتە زانکۆی کوردستان. هەندێک لە زاگرۆس ڕامام و هیچم نەگوت. دەمزانی باری مادی ژیانیان بەشی ئەو سەخاوەتە ناکا ... ئەو جار درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی مەبەستی دایکم ئەوەیە کە داهاتی چاپ و فرۆشی کتێبەکان کۆوە بێت و بە ناوی هەژارەوە، ساڵانە ببەخشرێتە ئەو توێژینەوانەی کە لە سەر زمان و ئەدەبیاتی کوردی دەکرێن. دایکم پێی خۆشە خێر و بێری ئەو کتێبانە سەرفی ئامانج و ناووناوبانگی بابم بکرێتەوە. گوتم، زاگرۆس، من لە ڕاستگۆیی جەنابت هیچ شکم نییە، بەڵام، مادام بە شاهید دەگیرێم، ئیزنم بدە با لە خۆی ببیسم. چوومە خزمەت دایە مەعسووم و لە لای دانیشتم. عەرزم کرد ئەوە زاگرۆس شتێکی وا دەڵێ. گوتی وایە. لێتان ناشارمەوە، بۆ دونیا و قیامەت دەیگێرمەوە. پێم گوت، مەی بەخشە، لێی گەڕێ با خێر و بێرەکەی  بۆ کوڕەکانت بێ. زاگرۆس لێم وەدەنگ هات و بە ڕێزەوە گوتی، من نامەوێ. چۆنی خۆی پێی باشە با وای لێبکا. سەرەڕای ئەو قسانەش، دایە مەعسووم تێی گەیاندم کە ویستی دڵی خۆیەتی و پێی خۆشە ئەو ئاسەوارە، بەو مەبەستە، بکاتە هەدیە بۆ زانکۆی کوردستان لە سنە. بەخشێنەوە و سەخاوەت هەر بووە و هەر دەشبێ. بە تایبەتی ئینسانی رۆشنبیر و بەئەزموون و نیشتمانپەروەر، ئەو شتانەی لێدەکاڵیتەوە. بەڵام من دەمزانی کە ئەوە بە نرخترین دیاری مامۆستا هەژارە کە بۆ ئەو ماوەتەوە. دەمزانی کە کوڕەکانیشی چەندە خۆش دەوێ و دەشمزانی کە چ ڕەنج و ئازارێکی لە پێناویاندا کێشاوە و ئامادەیە گیانی خۆشی بەوان ببەخشێت. بەس سەرەڕای ئەو شتانەش، ئەو سەخاوەتە گەورەیەی هەر نواند و، ئەو دەسمایە مادی و مەعنەوییە گەورەیەی پێشکەشی ئەو زانکۆیە کرد و، سەرپەرستی کردنەکەشی خستە ئەستۆی کاک محەمەد ماجید مەردووخ رووحانی. دڵنیام جێگە و مەکانی بەهەشتە. یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز بێت. ـــــــــــــــــــــــــــــ 🌅میدیای سەربەرزی @midyayserberzi
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily